نێودەوڵەتی

چین: ئاماده‌ین بۆ جه‌نگ

شكۆی كوردستان-

سوپای چین ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دوای نزیکەی هەفتەیەک لە مانۆڕی سەربازی، ئەرکە جیاوازەکانیان لە نزیک گەروی تایوان کۆتایی هاتوە و ئامادەن بۆ جەنگ.

 بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی راهێنانی سەربازی

بەگوێرەی سکای نیوز، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەر بە سوپای رزگاری میللی، رایگەیاندوە، هێزەکانیان لە نزیکەوە چاودێری گۆڕانکارییەکانی دۆخی گەروی تایوان دەکەن و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی راهێنانی سەربازی تا ئەو کاتەی بەتەواوی بۆ جەنگ ئامادە دەبن.

چین ناتوانێت بڕیاری ئەوە بدات کێ دەتوانێت بچێتە تایوان

هاوکات، نانسی پڵۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندوە، چین ناتوانێت بڕیاری ئەوە بدات کێ دەتوانێت بچێتە تایوان،  ئەو سەردانەی ئەنجامماندا یەکلاکەرەوە بوە، شایەنی ئەوە بو کە کردمان، ئەمریکا هەرگیز رێگە بە چین نادات دورگەکە جیابکاتەوە کە حوکمی خۆبەڕێوەبەریان هەیە.

بەبەشێک لە خاکەکەی دەزانێت

تایوان خاوەنی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەرییە، لەدوای سەردانەکەی نانسی پڵۆسی لە چەند هەفتەی رابردودا حکومەتی پەکین رایگەیاند، مانۆڕی سەربازی لەنزیک ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات و بەبەشێک لە خاکەکەی دەزانێت.

دانیشتوانی نیمچە دورگەکە چارەنوس و ئایندەی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن

لەبەرامبەر ئەو کردەوانەی چین، سەرکردەکانی تایوان رایانگەیاند، دانیشتوانی نیمچە دورگەکە چارەنوس و ئایندەی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن و بەرگری لەو دیموکراتیەتە دەکەن کە تێیدا دروستیان کردوە.

 سوپا یان فەرمانبەرانی کارگێڕی بۆ ئەو وڵاتە نانێرێت 

چین، لە دو راپۆرتی پێشویدا سەبارەت بە تایوان کە لەساڵی 1993 و 2000 بڵاویکردبوەوە رایگەیاندبو، سوپا یان فەرمانبەرانی کارگێڕی بۆ ئەو وڵاتە نانێرێت لەدوای بەدەستهێنانی یەکێتییەکەیان، بەڵام لە نوێترین راپۆرتیدا لەژێر ناونیشانی( دۆسیەی تایوان و دوبارە یەکگرتنەوەی چین، لەسەردەمی نوێدا)، لەو بەڵێنانەی پاشگەزبوەتەوە.

تایوان لەسەر بنەمای یەک دەوڵەتی یەکگرتو و دو سیستەم توانی حوکمی وڵاتەکەی بکات

لای خۆیەوە حزبی شیوعی چین رایگەیاندوە، تایوان لەسەر بنەمای یەک دەوڵەتی یەکگرتو و دو سیستەم توانی حوکمی وڵاتەکەی بکات، هاوشێوەی ئەو هاوکێشەیەی کە هۆنگ کۆنگ لەساڵی 1997 لەژێر داگیرکاری بریتانیا گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی چین.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close