شكۆی كوردستان-
ئەندامێکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕوداوهكانی هاتوچۆ به “مهرگی جوڵا”و دهشوبهێنێتو لهوبارهیهوه داوا دهكات حكومهتی هەرێمی کودستان و پهرلهمان له پێناو بهرژهوهندی هاوڵاتیان ههڵوێسته بكهن.
عومهر گوڵپی، ئهندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان له نوسراوێكیدا كه به ژماره 51 له 30ی 3ی 2021، ئاراستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستانی كردوه، دهڵێت، “بەپێی بەدواداچونەکانم لەبارەی ئامارەکانی مردنو برینداربونو کەمئەندام بونو زیانی ماددی بەهۆی ڕوداوەکانەوە، ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان بونەتە مەترسیی و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و پێویستیان بە هەڵوێستە لەسەرکردن هەیە”.
لە ساڵانی 2018 و 2019 472 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو 2785 هاوڵاتیش بریندارو کەمئەندام بون
لهبارهی ئامارهكانی ڕوداوهكانیشهوه له نوسراوهكهدا هاتوه، ” لە وەڵامی پرسیارماندا، بە پێی نوسراوی ژمارە (2156) لە بەرواری 24-1-2021ی وەزارەتی ناوخۆ، لە هەردو ساڵی (2018و 2019)دا تەنها ئەو ڕوداوانەی هاتوچۆ بە فەرمی تۆمارکراون و ڕێکاری یاساییان بۆ گیراوەتەبەر، ژمارەیان بریتیبووە لە (3257) ڕوداو کە بەهۆیانەوە 472 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو 2785 هاوڵاتیش بریندارو کەمئەندام بون”.
لە ماوەی مانگی 3ی ساڵی 2021 یشدا ژمارەی ڕوداوەکان زیاتر بوە لە 40 ڕوداو، کە 17 گیان لەدەستدان و 61 بریندارو کەمئەندامیان لێکەوتوەتەوە
بهپێی زانیارییهكانی ئهو ئهندامهی پهرلهمان تەنها لە ماوەی مانگی 3ی ساڵی 2021 یشدا ژمارەی ڕوداوەکان زیاتر بوە لە 40 ڕوداو، کە 17 گیان لەدەستدان و 61 بریندارو کەمئەندامیان لێکەوتوەتەوە.
سەبارەت بە زیانە ماددییەکانیش، عومەر گوڵپى پێى وایە بێجگە لە زیانى گەورەى ڕۆحى و کەمئەندامبون بەهۆى ڕوداوەکانەوە، تێچوى ڕوداوەکان لەسەر هاوڵاتیان ساڵانە زیاترە لە (پێنج ملیار دینار) ئەوە بۆ ئەو ڕوداوانەى بە فەرمى تۆمار دەکرێن، چونکە دەیان ڕوداو تۆمار ناکرێن و نازانرێت زیانی ڕاستەقینەی ڕوداوەکان لە کوردستان چەندەیە.
هۆکاری ئەم هەمو ڕوداوو قوربانییە بە تەنها خێرایی نییە
وهك له دهقی بهدواداچوچونهكهیدا هاتوه، هۆکاری ئەم هەمو ڕوداوو قوربانییە بە تەنها خێرایی نییە وهك بهرپرسانی حكومی ڕایدهگهیهنن، “بەڵکو خراپی ڕێگەو بانەکان و کەمی ڕێگەی دو سایدو نەبون و کەمی هێڵکاری و هێماکانی هاتوچۆو ڕوناک نەبونی شەقامەکان و نەبونی توندوتۆڵی ئۆتۆمبیل و بونی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیل لە دەرەوەی ڕێکارە یاساییەکان کە بە رێگەی قاچاخ و لەدەرەوەی تایبەتمەندییەکان هێنراونەتە کوردستان بەشێکی سەرەکی هۆکاری ڕوداوەکانی هاتوچۆن”.
حکومەت هیچ بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆ ناگرێت و پشتیوانی هاوڵاتیان ناکات و هەمو فشارە ماددی و مرۆییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی هاوڵاتی
لەبارەى ڕوداوەکان و ئەنجامى ڕوداوەکانیشەوە عومەر گوڵپى نوسیویەتی، “ئهوهی کێشەکەی گەورەتر کردوە ئەوەیە کە بەهۆی نەبونی هیچ سیستمێکی دەستەبەری لە کوردستان، حکومەت هیچ بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆ ناگرێت و پشتیوانی هاوڵاتیان ناکات و هەمو فشارە ماددی و مرۆییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی هاوڵاتی، تەنانەت ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ساڵی (2013)ەوە بە ڕوداوی هاتوچۆ کەمئەندام بون و هێندێکیان پەککەوتە بون، تا ئێستا شایستەی دارایییان بە پێی یاسا بۆ تەرخان نەکراوە”.
ئهو ئهندامهی پهرلهمان داوا دهكات سهرۆكایهتی پهرلهمان هەردو لیژنەی (ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان) و (شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشت و گوزار) ڕاسپێرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەم کێشەیەو کارکردن لەگەڵ حکومەت بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕوداوەکان و کەمکردنەوەی زیانە مرۆیی و ماددییەکان، و ڕونکردنەوەی ئاستی کەمتەرخەمیی و بەرپرسیارێتی دامەزراوەکان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنی هاوڵاتیان لە دۆخێکی لەمجۆرە.