شكۆی كوردستان-
ئەمڕۆ سێشەممە داداگای سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هاوژینی سێوان قادر دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە دوایین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی دادگاییکردنی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەچو، دادوەر بڕیاریدا بە لە سێدارەدانی هاوژینی سێوان قادر، بەڵام کەسوکاری دەڵێن، داوا دەکەن پێداچونەوە بە دۆسیەکەدا بکرێت چونکە کوڕەکەیان “بێتاوانە”.
کۆسەڵان حەمە موراد، پارێزەری دۆسیەی سێوان و منداڵەکانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای لێکۆڵینەوەی ورد و چەندیجار دانیشتنی دادگا ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتاییدا و ناوەڕۆکی بڕیارەکە، لە سێدارەدانی هاوژینی سێوان قادرە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بڕیارەکەی دادگا بە “یاسایی و دادپەروەرانە”ی دەبینن، چونکە “پاڵپشت بە بەڵگە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەکان” بڕیارەکە دەرچوە.
حاجی مەجید، باوکی هاوژینی سێوان قادر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەوان بڕیارەکەی دادگا بە ناحەق دەزانن و داوا دەکەن پێداچونەوەی پێدا بکرێت”.