شكۆی كوردستان – تایبه‌ت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كار، شێخ باز که‌ریم به‌رزنجی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی شكۆی كوردستان، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆی ده‌داته په‌رله‌مانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخوات.
دوای راگه‌یاندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان شیخ باز له‌ماوه‌ی رابردوو وه‌كو راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به شكۆی كوردستان)ی راگه‌یاند: شێخ باز یه‌كێكه له كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم.
شێخ باز به‌رزنجی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای کار گروپه‌و یه‌كێكه له بازرگانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.