دیمانە و ڕاپۆرتکوردستانی

رێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە هەولێر 95% ی كچان خەتەنەكراون

شكۆى كوردستان

لیژنەی رێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت لەسنوری هەولێر 95% ی كچان خەتەنەكراون بەر لە ساڵی 2000، باس لەوەش دەكات لەدوای ئەو بەروارەوە دیاردەكە كەمیكردوە.

رێكخراوی ئاشتی رایگه‌یاند: ئێمە لەڕێگەی لیژنەكەمانەوە سەردانی ھەموو گوند و ناحییەکانی سنووری ھەولێرمان کردووە، سەدا نەوەد و پێنجی ئەو کچانەی تەمەنیان لە خوار ساڵی 2000 ەوەیە، خەتەنە کراون و وە لە ناو ئەوانەیش کە لە سەرووی ساڵی 2000 ەوەن کچی خەتەنەکراو ھەن، بەڵام کەمتر.

راشیدەگەیەنین لە ساڵانی 2008 ەوە دیاردەی خەتەنەکردن کەمبۆتەوە، تەنیا لەو گوندانە نەبێت کە ھاتووچۆی کەمیان بەسەرەوەیە و خەڵک دەستیان پێناگات.

رێكخراوه‌كه‌، راشیگه‌یاندووه‌: ئێمە پێمانوایە بەردەوامی ئەم دیاردەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کچان و هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی قەیرەیی و خەتەنەکردن، وا لە ژن دەکات کە حەزی بۆ ھاوسەرگیریکردن کەمبێتەوە، چونکە بەشێک لە ئارەزووی جەستەی رو لە کەمی دەکات، ئەمە جگە لەوەی کلتووری کوردی ژن بە جۆرێک رادەھێنێ کە تەنانەت ژنی خەتەنەنەکراویش عەیبەیە حەزی بە پرۆسەی ھاوسەرگیری بێت یان کوڕێکی خۆشبوێ ئەمەش جۆرێکە لە سڕکردنی مێشکی ژنان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close