هەمەڕەنگنێودەوڵەتیفۆتۆگەلەریڤیدیۆ

چارەسەری سپی بوونی قژ دۆزرایەوە

لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێدا زانا كان توانیان بەرهەمێكی نوێ دروست بكەن  كە ڕێگری دەكات لەسپی بونی تاڵە ڕەشەكانی قژ .

ئەم بەرهەمە لەتوانایدا هەیە تالەَكانی قژ بە ڕەشێتی بهێڵێتەوە ئەم دەرمانە ڕۆژانە بەكار دەهێندرێت كە پێكهاتەكەی لە تێكەڵەیەكی میوە دروست كراوە كە هیچ زیانێكی لاوەكی نیە ,بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانین پێش سپی بوونی تاڵە ڕەشەكان ئەبێت ئەم دەرمانە بەكاربهێنرێت هەتا ڕێگری بكات لە سپی بونیان ,واش بڕیارە ئەم دەرمانە لەساڵی 2021  بكەوێتە بازارەكانەوە و ئامادە بێت بۆ بەكارهێنان لە لایەن بەكارهێنەرەكانەوە ,بەپێی توێژینەوەكەش پێكهاتەی گیراوەكە پێكهاتووە لە تێكەڵەیەكی میوەیە كەهاوشێوەی هەمان  پێكهاتەی كیمیاوی تیرۆزیناتە كەپەیوەندی هەیە بە پرۆتینی قژ(TRP-2 ) و   تالەَكانی قژ كە لەتەمەنی مناڵیەوە هەتا تەمەنی 25 ساڵی لە گەشەو بەهێزیدایە بەڵام لە تەمەنی 30 ساڵیەوە  پرۆتینی تیرۆزین كەم دەبێتەوە و بەمەش قژەكە جوانی و رەنگی ڕەشێتی خۆی لەدەست دەدات   

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close