هەمەڕەنگنێودەوڵەتیفۆتۆگەلەریڤیدیۆ

دا‌هێنەری کۆپی پەیست کۆچی دوایی کرد

شكۆی كوردستان

لاری تێسلەر داهینەری (کۆپی، copy، پەیست paste، کەت, cut) لەتەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تیسلەر لە ساڵی ١٩٦٠ لە سلیکۆن ڤالی کەدەکەوێتە بەشی باشوری سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا دەستی بەکارکردن کردوە، لەکاتێکدا کە کۆمپیوتەر دەگمەن بووە.

بەهۆی داهێنانەکانی تیسلەرەوە بەکارهێنان و تێگەیشتن لە کۆمپیوتەر زۆر ئاسانتر بووە کە  (کۆپی، copy، پەیست paste، کەت, cut) بەشێکن لە داهێنانەکانی.

زیرۆکس کەیەکێکە لەو ناوەندانەی تیسلەر زۆرترین ژیانی کارکردنی تێدا بەسەر بردوە، دوینێ ٢٠-٢-٢٠٢٠ هەواڵی کۆچی دوایی ئەم داهێنەرەی راگەیاند و هاوخەمی خۆیان دەربڕی.

لاری تێسلەر لە ساڵی ١٩٤٥ لە نیویۆرک لەدایک بوەو لە زانکۆی ستانفۆردی کالیفۆرنیا خوێندویەتی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close