شكۆی كوردستان-
سه‌رۆك کۆماری توركیا له‌په‌یوه‌ندیه‌كدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر سزا تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رده‌وام ده‌بن له‌پشتیوانیكردنی تاران.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ی قه‌ره باغ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی په‌ره‌پێدانیان.
ئێران، توركیا و ڕوسیا ده‌توانن هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ قه‌رەباغ بگه‌ڕێننه‌وه
رۆحانی رایگه‌یاندوە، ئێران، توركیا و ڕوسیا ده‌توانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ قه‌رەباغ بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌یه‌وه ده‌بێت.
سەرۆک کۆماری ئێران باسی له‌وه‌شكردوە، پێویسته ئاسایشی ناوچه سنوریه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان بپارێزرێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا له هاوكارییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا و روسیا به‌رده‌وام ده‌بین
له‌باره‌ی سوریاوه، سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند، “بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا له هاوكارییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا و روسیا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه كۆتایی به چالاكی گروپه تیرۆریستییه‌كان بێت و له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانه پارێزگاری له خاكی سوریا بكه‌ین”.
سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا حه‌سه‌ن رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا و سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره دروستكردوه.
هیواخوازن ئه‌و ململانێیه‌ی له قه‌ره‌باغ هه‌یه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێت
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، هیواخوازن ئه‌و ململانێیه‌ی له قه‌ره‌باغ هه‌یه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێت، به هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا و ئێران ئاسایش و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌ردۆگان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی تاران له‌به‌رامبه‌ر سزا یه‌كلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا، كارده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوری.