ڕام به‌شێكی گرنگی ناو كۆمپیوته‌ر و موبایله‌كانی ئه‌مڕۆیه،خه‌ڵكانێكی زۆر له‌كاتی كڕینی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان، یه‌كه‌م شت پرسیاری قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌واداری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن، پێیان وایه قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌یان به‌رپرسه له خێرای مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان،به‌ڵام له راستیدا ڕام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی نییه له‌گه‌ل خێرای مۆبایلدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له خێراییه‌كه‌ی (CHIP) ه یاخود (CPU)كه به عه‌قلی مۆبایل ناسراوه.
ڕام خێراترین جۆری بیرگه‌یه، كه به‌رپرسه له پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌كانی مۆبایله‌كانمان،به شێوه‌ی خودكار، ڕام ڕێگه ده‌دات له به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بچینه سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دیكه، و به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی پێشوتر به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمان لێ ون ببێت، به‌بێ بوونی ڕام و تێكچوونی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانماندا به‌رنامه‌كان خۆیان داده‌خرێنه‌وه له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه بۆیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌كارمان نه‌هێنابێت، قه‌باره‌ی ڕام واته بڕی ئه‌و توانایه‌ی كه ڕامه‌كه هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی زانییارییه‌كان، بۆ نمونه ڕامی 12 گێگابایت له توانایدا هه‌یه بڕی 12 گێگابایت زانیاری هه‌ڵبگرێت، با وای دابنێین ئێمه جزدانێك و جانتایه‌كمان هه‌یه، ڕام جزدانه‌كه‌یه و جانتایه‌كه بیرگه‌ی مۆبایله‌كه‌مانه، كه به هاڕد درایڤ ناسراوه.