شكۆی كوردستان-
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له رۆژئاوای جپان (ژاپۆن) و له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا و بۆ پاڵپشتیكردن له كه‌مپینێك، شینزۆو ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی جپان (ژاپۆن) دوجار ته‌قه‌ی لێكراو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌نه‌خۆشانه‌ی كۆتایی به‌ژینی هات و ئه‌م روداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه و ئێنتنی بڵێنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌لێێت، “هێشتا شۆكداماوم و له‌و روداوه تێناگه‌م”.
به‌پێی ئاژانسی Reuters ئێنتنی بڵێنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، روداوی كوشتنی شێنزۆو ئایی ته‌واوی جیهانی وڕ و بێهۆشكردوه و ناكرێت بڕوا به كوشتنی رابه‌ڕێكی راشته‌قینه‌ی وه‌ك شێنزۆ بكرێت.
شۆكداماون، جێگای باوه‌ڕ پێكردن نییه كه رابه‌ڕێكی وه‌ك شێنزۆو به‌و شێوه‌یه‌ی بدرێته به‌ر ده‌سترێژی گولـله
وتیشی، “شۆكداماون، جێگای باوه‌ڕ پێكردن نییه كه رابه‌ڕێكی وه‌ك شێنزۆو به‌و شێوه‌یه‌ی بدرێته به‌ر ده‌سترێژی گولـله و بكوژرێت، ئابی په‌یوه‌ندییه‌كانی جپان و وڵاته‌كه‌مانی برده ئاستێكی باڵاوه، سه‌ركرده‌بو پڕ به ئه‌زمون و پێگه‌كه‌ی خۆی، كوژرانی ئابی له‌ده‌ستدانی كاره‌كته‌رێكی نێوخۆیی و جپان و جیهانیش بو”.
جپان یه‌كێك له سه‌ركرده و رابه‌ڕه بێوێنه‌كانی له‌ده‌ستدا
هه‌روه‌ها له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئیمانوێڵ مكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، “جپان یه‌كێك له سه‌ركرده و رابه‌ڕه بێوێنه‌كانی له‌ده‌ستدا كه ته‌واوی ژیانی خۆی بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی گه‌له‌كه‌ی و خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخانكرد”.
ته‌واو خه‌مباری ئه‌و روداوه‌م، هاوخه‌می ته‌واوی وڵاته‌كه‌مان بۆ خانه‌وه‌ده‌كه‌یان دوپات ده‌كه‌مه‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، نرێندرا مۆودی، سه‌رۆك وه‌یرانی ئندیا (هیندستان) له توێتێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی، “چانسی ئه‌وه‌م هه‌بو كه چه‌ند جاریك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئابی دابنیشین و پێكه‌وه باسی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بكه‌ین، هه‌میشه هێمن و خاوه‌ن كاره‌كته‌ره هاوڕێیه‌تییه‌كه‌ی بو وه‌ك هه‌میشه، ته‌واو خه‌مباری ئه‌و روداوه‌م، هاوخه‌می ته‌واوی وڵاته‌كه‌مان بۆ خانه‌وه‌ده‌كه‌یان دوپات ده‌كه‌مه‌وه”.
نازانم چی بنوسم، به‌ڕاستی ئه‌سته‌مه مه‌رگی پیاوێكی له‌و شێوه‌یه په‌سه‌ندبكرێت
چارڵس میشێڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش رایگه‌یاند، “نازانم چی بنوسم، به‌ڕاستی ئه‌سته‌مه مه‌رگی پیاوێكی له‌و شێوه‌یه په‌سه‌ندبكرێت، رابه‌ڕێك كه ته‌واوی توانای خۆی له پێناو وڵاته‌كه‌یدا ته‌رخانكرد، به‌راستی روداوێكی دڵته‌زێنه و هاوخه‌می ته‌واوی گه‌لی جپانین”.
هاوخه‌نی خۆشمان بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و كاره‌كته‌ره باڵایه دوپات ده‌كه‌ینه‌وه
ئێنسنی ئاڵبنیز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆستریڵیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، “دڵگرانین به مه‌رگی به‌ڕێز ئابی شێنزۆو، یه‌كێك بو له هاوڕێ و یه‌كێك له باشترین هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌مان و هیوادارم خێزانه‌كه‌ی و گه‌لی جاپان خۆڕاگر بن و هاوخه‌نی خۆشمان بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و كاره‌كته‌ره باڵایه دوپات ده‌كه‌ینه‌وه”.
بریتانیا له‌م ساته‌وه‌خته بێزاركار و تاریكئامێزه‌دا هاوخه‌می ته‌واوی هاوڵاتیانی جپانه
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی بریتانیاش سه‌ره‌ڕای كێشه ناوخۆیی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له تویتێكدا نوسیویه‌تی، “دڵگرانی ئه‌و روداوه‌ی جپانین، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و باشه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌یان وڵاتی جیهانه‌وه یاد ده‌كرێته‌وه، بریتانیا له‌م ساته‌وه‌خته بێزاركار و تاریكئامێزه‌دا هاوخه‌می ته‌واوی هاوڵاتیانی جپانه”.
هاوڕێ و هاوپۆلی خوێندنی زانكۆم، دڵگرانی مه‌رگی تۆین
یێن ستۆلتنبێرگ، ئه‌میداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی، “هاوڕێ و هاوپۆلی خوێندنی زانكۆم، دڵگرانی مه‌رگی تۆین، هاوخه‌می خۆشم بۆ ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ت دوپاتده‌كه‌مه‌وه، تۆی پارێزه‌ری ئاشتی و دیموكراسی، ناتۆ و هاوپه‌یمانه‌كانی هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌كه‌ت دوپات ده‌كه‌نه‌وه”.