هاوسه‌ری پێشووی پاشای مالیزیا و شاجوانی ڕووسیا دوای ماوه‌یه‌ك له جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاشای مالیزیا دواجار نهێنییه‌كانی ئاشكرا كرد و هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌ی بۆ خیانه‌تكردنی پاشا گه‌ڕانده‌وه و داوایش ده‌كات كه ته‌ختی شاهانه‌ی مالیزیا له دوای پاشای ئێسته به كوڕه‌كه‌ی ئه‌و بدرێت.
سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌می پاشای مالیزیا له ته‌مه‌نی 50 ساڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئۆكسانا ڤۆڤۆدینای شاجوانی پێشووی ڕووسیا كرد كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 27 ساڵ بوو، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو، پاشا لێی جیابووه و ناسناوی شاژنی وڵات و ئه‌ندامی خێزانه‌ی شاهانه‌ی مالیزیای لێ وه‌رگرته‌وه و حاشای له كوڕه‌كه‌یش كرد و له‌گه‌ڵ ئۆكسانا ڕه‌وانه‌ی مۆسكۆی كردنه‌وه.
ئۆكسانا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له بێده‌نگی دواجار له‌سه‌ر هۆكاری كێشه و ناكۆكییه‌كان و جیابوونه‌وه‌كه‌یان هاته ده‌نگ و دووپاتی كرده‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ خیانه‌تی پاشا محه‌مه‌دی پێنجه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوو ڕۆژ دوای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه كه پاشا و ژنێك ده‌رده‌كه‌ون و ژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستبزووێنانه له‌سه‌ر ڕان و قاچی پاشا دانیشتووه.
شاجوانی پێشووی مۆسكۆ ده‌ڵێ، دواتر پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی بۆ مۆبایله‌كه‌ی هات و ناوه‌كه‌ی به “رۆب” نووسرا بوو و له‌و بڕوایه‌دابووم كه هاوڕێ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی بێ و بۆ پیرۆزبایی هاوسه‌رگیریكردن پێوه‌ندی پێوه بكه‌ن، به‌ڵام دواتر پێی گوتم كه ئه‌وه هاوسه‌ریه‌تی و به نهێنی، ئه‌مه‌یش منی تووشی شۆك كرد.