شكۆى كوردستان
هه‌ڵمه‌تێكى بۆ رێگریكردن له خه‌ته‌نه‌كردنى مێیینه له كوردستان رایده‌گه‌یه‌ندرێت و ئه‌ندامێكى رێكخراوى وادى ئه‌ڵمانى ده‌ڵێت: “12 گوند خاڵییكراونه‌ته‌وه له خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه”.
بۆ رێگریكردنى له خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه له كوردستان، کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی گەرمیان لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان دژی خەتەنەکردنی کچان لە هەرێمی کوردستان کەمپینێک بە ناوی (نا بۆ خەتەنەکردنی مێینە)یان راگه‌یاند.
ئیمان نووری، ئەندامی رێکخراوی وادی بە (شكۆى كوردستان) ئه‌وه‌ى باسكرد: كه پێشتر ئه‌و كه‌مپینه له هه‌ولێرو گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه راگه‌یاندراوه‌و ئه‌نجامى زۆرباشى هه‌بووه، بۆیه دووباره ده‌ستده‌كه‌ن به‌و هه‌ڵمه‌ته.
وتیشى:” كه‌مپینى (نا بۆ خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه) تا ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانى رێكخراوى وادی ئه‌ڵمانى له نزیكه‌وه چاویان به‌كچان و ژنان كه‌وتووە و ته‌مه‌نه‌كانیان جیاوازبوون، بەڵام دوای کەمپینەکە خۆشبه‌ختانه زۆرێك له خێزان و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه گه‌یشتوونەتە ئه‌و باوەڕەی كه خه‌نه‌ته‌كردنى مێینه زیانى كتوپڕ و دوورمه‌وداى هه‌یه”.
به بڕواى شاره‌زایانى بواره‌كه، خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه كێشه‌ى جه‌سته‌یی و ده‌روونى و خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێدەکەوێتەوە، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م خێزانه‌كان ده‌كه‌ن چیتر كچه‌كانیان خه‌ته‌نه نه‌كه‌ن.
ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه، كه‌مپینى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه راگه‌یاندراوه‌و تائێستا به‌رده‌وامن و به‌نیازن جارێكى دیكه‌ش ده‌ستده‌كه‌ن به هه‌ڵمه‌ته‌كه.
به‌رپرسه‌كه‌ى رێكخراوه‌كه، ئه‌وه‌شى گوت: “له‌م ماوه‌یه‌شدا 12 گوند خاڵییكراونه‌ته‌وه له خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ك خه‌ڵاتێك به‌رانبه‌ر توندوتیژى نه‌كردن، ڕێکخراوەکەمان به‌پێی توانا یارمه‌تیده‌رى دانیشتووانى ئه‌م گوندانه بووه”.
به‌پێى ئامارى رێكخراوه‌كه، له‌و ماوه‌یه ئه‌وان كاریان له‌سه‌ر دانیشتووانى 12 گونده‌كه كردووه، توانیویانه ئامارى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه سفر بكه‌نه‌وه “ئه‌مه دەبێتە ده‌ستكه‌وتێکى گرنگ بۆ کوردستان و شانازییه بۆ هه‌مووان. هیوایەین بتوانین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم کۆتای بە دیاردەی خەتەنەکردنی مێینە بهێنین”.
له‌باره‌ى كاریگه‌رییه خراپه‌كانى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه، دكتۆر ئه‌حمه‌د سابیر، پسپۆڕى ده‌روونى ده‌ڵێت: “ده‌بێت به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا هه‌وڵى ته‌واو بدات ئه‌وه‌ى ئه‌و كچانه‌ى خه‌ته‌نه‌كراون رێنماییان پێبدات بۆئه‌وه‌ى بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نه‌درێت واز له خوێندن بێنن”.