ديارعبدالله – هەولێر
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری سوننه‌تی ژیانه، هه‌موو مرۆڤێك ده‌بێت ئه‌نجامی بدات بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه بیركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی ژیانیان به‌ئاسوده‌یی به‌سه‌ربه‌رن و جیابوونه‌وه ڕێگایان پێ نه‌گرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا جیابوونه‌وه له شارى هةولير ڕووله زیادبوون ده‌كات.
محه‌مه‌د كه‌ریم كوڕێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه دوای دوو ساڵ ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ركه‌ی جیابۆته‌وه. ئه‌م پیاوه وتی: “دوای پێنج ساڵ له خۆشه‌ویستی و شه‌ش مانگ ده‌ستگیرانداری چاوه‌ڕوانی شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی كچه كه تادایان پێم، 10 مسقاڵ ئاڵتونی پێكڕیم”، ئه‌و گه‌نجه باسی له‌وه‌كرد دوای دوو ساڵ ژیان، كێشه‌كان سه‌ریانهه‌ڵدا و وتی: “دوای ئه‌م دوو ساڵه هه‌ستم ده‌كرد بیانوم پێ ده‌گرێت، ده‌مێك ده‌ی وت ماڵمان سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین، ده‌مێك ده‌ی وت بابڕۆین بۆ ئه‌وروپا، به‌ڕاستی ناخۆشی كردبوو وای لێهاتبوو حه‌زم نه‌ده‌كرد بچمه‌وه ماڵ، تا وایلێهات له‌توانامدا نه‌ما و داوای جیابوونه‌وه‌م كرد ئیستا زۆر ئاسوده‌م ژنیشم لهبهرچاوكهووتووه”.
ته‌نیا به‌هرام كوڕێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه، كچێكی ته‌مه‌ن 10ساڵی هه‌یه و وتی: “من ژنه‌كه‌م عه‌ره‌ب بوو دابونهریتیم زۆر به‌دڵ نه‌بوو ئه‌و كچی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو منیش كوڕی پیاوێكی هه‌ژار هه‌میشه ناكۆك بووین نهم ده‌توانی بجوڵیمهوه ده‌یكرد به‌ڕۆژی خۆی منیش ناچاربووم جیابوونه‌وه هه‌ڵبژێرم تائێستاش بیرم له ژنهێنان نه‌كردۆته‌وه له‌به‌ر كچه‌كه‌م”.
ڕزگار حازم كوڕێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵه وتی: “ژنی ئێستا مه‌غروور بوون و قه‌پی گه‌وره ده‌گرن، من دووپشكیكم هێنا هه‌موو ڕۆژێك پێوه‌ی ده‌دام له‌هه‌موو شتێك خۆی وه‌رده‌دا هه‌میشه ده‌نگی ده‌هات له‌گه‌ڵ دایكم و خوشكه‌كانم ئه‌ی وت یان واز له دایكت و ماڵه‌وه‌تان بێنه، یان واز له من بێنه، منیش ناچاربووم وازی لێبێنم و لێی جیابمه‌وه”.
له‌و نێوانه‌دا هه‌ردوولا، پیاو خۆی به‌بێ تاوان ده‌زانێت و هه‌روه‌ها ژنیش به هه‌مانشێوه، هه‌ریه‌كێكیان هۆكاری كێشه و جیابوونه‌وه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌ویتر، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری ده‌روونی و خێزانی “كلیله‌كه ڕاستگۆیی و قه‌ناعه‌ت و گفتوگۆ و لهیهكترگهیشتنه”.
له‌یلا عوسمان، ژنێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵه وتی: “له پیاوه‌كه‌م جیابوومه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕم نه‌ده‌بوو، ئه‌ویش دوای كوڕی ده‌كرد و ده‌ی وت ژن دێنم منیش ده‌م وت نابێ، به‌ڵام بێسوود بوو لێی ده‌داین به‌ڕه‌ڵای كردبووین سه‌رپه‌رشتی نه‌ده‌كردین، بۆیه منیش پێش ئه‌وه‌ی ژن بێنێ جیابووینه‌وه”.
نازه‌نین خالید ژنێكیتره و له مێرده‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و به وته‌ی خۆی “پیاوه‌كه‌ی دڵی پیس بووه” بۆیه داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه و وتی: “حه‌وت ساڵ ژیانم له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه برده سه‌ر به زۆر بهڕێمكرد، هه‌موو ڕۆژێك نان نه‌بوو بیخۆن پیاوه‌كه‌م فه‌قه‌راتی هه‌بوو هه‌مووكارێكی بۆ نه‌ده‌كرا، دڵ پیسیشی له‌ولاوه بووه‌ستێ هه‌میشه ده‌یوت نابێ هاتوچۆی ماڵی یه‌ك خزم بكه‌یت له‌چك بكه سه‌رت نه‌چیته به‌رده‌رگا، بۆیه منیش جیابوونه‌وه‌م به به‌باش زانی”.
محامى ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی مافپه‌روه‌ران ڕاگه‌یاند؛ “ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له نێوان ژن و مێرد له زیادبووندایه و ڕۆژانه له دادگا تۆمار ده‌كرێت”.
ئةو باريزةره ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه “باری ئابووری خێزان و نه‌بوونی ماڵی سه‌ربه‌خۆ و به‌زۆر به‌شوودان و بچووكی ته‌مه‌نی كچان، سه‌ره‌كیترین هۆكارن بۆ جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد كه وایكردووه له ژێر سه‌قفێكدا جێگه‌یان نه‌بێته‌وه”.