شكۆی كوردستان-
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژی دیكه، له‌سه‌رجه‌م كۆلیژ و به‌شه‌كانن به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستی به‌شه ناوخۆییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاماژه به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌باره‌ت پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان بۆ راگه‌یاندنی ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن، خوێندكاران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بڕیاریانداوه، بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌وام رابگرن.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه تاوه‌كو رۆژی چوارشه‌ممه كه ده‌كاته 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 ده‌وامی خوێندكاران راده‌گیرێت
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه تاوه‌كو رۆژی چوارشه‌ممه كه ده‌كاته 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 ده‌وامی خوێندكاران له سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه رابگرێت، به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان.
پێشتریش، به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بڕیاریدابو، رۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه فه‌رمی ده‌وامی خوێندكاران ڕابگیرێت.