نێودەوڵەتی

دواین زانیاری له‌باره‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا

شكۆی كوردستان-

راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت ئەمڕۆش گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوام دەبن و گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەری هەستیار و گرنگ دەکرێت و ئەنجامی کۆبونەوەکانی ئەم دواییە ئاشکرادەکرێن.

 ئەنجامی سەرەتایی کۆبونەوەکان رادەگەیەندرێت

میخائیل پۆدۆلیاک، راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا لە تویتێکدا کە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، ئەمڕۆ دوشەممە کۆبونەوەکان لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەنێوان وەفدی روسی و ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت و کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و هەستیار تاوتوێ دەکرێت و ئەنجامی سەرەتایی کۆبونەوەکان رادەگەیەندرێت.

هاوکات دیمیتری بێسکۆف، وتەبێژی کرملن لەپێشتردا رایگەیاند، کۆبونەوەکانی مۆسکۆ و کیێڤ بۆ 14ی ئازاریش بەردەوام دەبن.
لە 28ی شوبات، گەری یەکەمی دانوستانەکانی روسیا و ئۆکرانیا لە خاکی بیلاروسیا، بێ گەیشتن بە رێکەوتن و ئاگربەست کۆتاییان هات.

بەهەمو توانایانەوە هەوڵدەدەن کۆبونەوە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان من و پوتین رێکبخەن

لای خۆشییەوە ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، ئامانجی وەفدەکەی ئێمە رونە، بەهەمو توانایانەوە هەوڵدەدەن کۆبونەوە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان من و پوتین رێکبخەن.
ئاشکراشیکرد، وەفدەکەمان دەیانەوێت گەرەنتیەکی رون و چالاک بۆ ئۆکرانیا مسۆگەربکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close