نێودەوڵەتی

لەسەر سوتاندنی قورئان، سوید بەفەرمی داوای لێبوردن لەعێراق دەکات

شکۆی کوردستان-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، نامەیەکی لە حکومەتی سویدەوە پێگەیشتووە، کە تیایدا حکومەتی سوید لەبەرامبەر سووتاندنى قورئانى پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی بە رەچەڵەک عێراقییەوە لە بەردەم مزگەوتێکى شارى ستۆکهۆڵم نیگەرانن و شەرمەزارن.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى کەوتوە و تیایدا هاتووە، باڵیۆزخانەى عێراق لە ستۆکهۆڵم، نامەیەکى جان کنۆستن بریکارى وەزارەتى کاروبارى دەرەوەى سوید پێگەیشتوە، کە نامەکە ئاڕاستەى عێراق و وڵاتانى ئەندامى رێکخراوى ئیسلامى کراوە و تیایدا، لە قوڵایی دڵیانەوە نیگەران و شەرمەزارن لەبەرامبەر روداوى سوتاندنى قورئانى پیرۆز لەبەردەم مزگەوتى گەورەى ستۆکهۆڵم.

جەختیشی کردەوە، “حکومەتی سوید بە توندی ئەو جۆرە کارانەی دژ بە ئایینى ئیسلام رەتدەکاتەوە، حکومەتیش بە هیچ شێوەیەک پاڵپشتی و تەسلیمی ئەو بۆچوونە دژە ئیسلامیانە نابێت کە تاکەکان لەم خۆپیشاندانەدا دەریدەبڕن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی سوید بە تەواوی لەوە تێدەگات کە موسڵمانان لە سوید و وڵاتانی دیکە هەستیان بە سووکایەتی کردن کردووە بەو شتەی کە روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانى پۆلیس لە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەدایە لەبارەى پێشێلکاری گومانلێکراو بە پێی یاسای تاوانی رق و کینە لە سوید.

بە ئاماژەدان بەوەی سوید مافی دەستووری هەیە بۆ ئازادی گردبوونەوە و رادەربڕین و خۆپیشاندان و پۆلیس بڕیار دەدات بۆ رێگەدان بە خۆپیشاندان بە شێوەیەکی سەربەخۆ، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سوید لە روانگەی خۆیەوە پۆلیسی لە رەچاوکردنی بابەتى پەیوەندیدار ئاگادار کردووەتەوە.

یەکەم رۆژى جەژنى قوربان، سەلوان مۆمیکا کە پەنابەرێکى عێراقییە لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، لەوکاتەوە تاکو دێت ناڕەزایی و دژایەتی ئەو کارە لە وڵاتانى ئیسلامیدا زیاتر دەبێت.

ئەو پەنابەرە تەمەنی ٣٧ ساڵانە و خەڵکی پارێزگای نەینەوایە، دوێنێ بۆ جاری دووەم کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید سوتاند، پێشتریش لەلایەن دادگای فیدڕاڵی لە ستۆکهۆڵم رەزامەندی لەسەر ئەو کارە دراوە.

هاوکات بەپێى راگەیەندراوى نووسینگەى راگەیاندنى موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر، لەمیانەى بەڕیوەچوونى خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى سەدرییەکان، ناوبراو وتارى دەبێت.

دواى ئەو کارەى جارێکى تر رایگەیاند، ١٠ رۆژى دیکە کۆپیەکى تر لە قورئان و ئاڵاى عێراق لە بەردەم باڵیۆزخانەى عێراق لە ستۆکهۆڵم دەسوتێنێت و پەشیمانیش نیە لەو کارەى.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close