نێودەوڵەتیڕۆژنامە

وەزیری بەرگری ئەمریكا نامەی دەستلەكاركێشانەوە ئامادەكرد دەكات

شكۆی كوردستان-

تۆڕی هەواڵیی NBCی ئەمریكی رایگەیاند، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئامادەیە.

 نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئامادەیە

لە زاری ژمارەیەك بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن)ەوە، میدیای ئەمریكا هەواڵەكەی راگەیاندوە و بەگوێرەی هەواڵەكان مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا وەك یەكێك لەو وەزیرانەی ئەگەری ئەوە هەیە دوای هەڵبژاردنەكان دوربخرێنەوە، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئامادەیە.

 ترەمپ رازی نییە لە كارەكانی ئێسپەر، هەوڵیش دەدات لەكار دوریبخاتەوە

پێشتر ئەیلولی ئەمساڵ چەند سەرچاوەیەك لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتوەكان رایانگەیاند، ترەمپ رازی نییە لە كارەكانی ئێسپەر، هەوڵیش دەدات بیگۆڕیت و وەزیری كاروباری جەنگاوەرانی ریزی پێشەوە، رۆبێرت ویڵكی بخاتە شوێنی.

تا ئێستا دیار نییە دۆناڵد ترەمپ، یاخو جۆو بایدنی ركابەری دەبنە براوەی هەڵبژاردنەكان، بەڵام بەگوێرەی ئامارەكانی ئێستا بایدن پێشەنگە و چەند كورسییەكی كەمی ماوە لە ئەنجومەنی هەڵبژاردنەكان هەتا سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close