نێودەوڵەتی

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 5.2 ملیار دۆلار بەقەرز دەداتە میسر

شكۆی كوردستان-

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی 5.2 ملیار دۆلار بە حكومەتی میسر بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئەو وڵاتە لەچارەسەركردنی قەیرانی دارایی كە بەهۆی كۆرۆناوە روبەروی بوەتەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی جیهان، ئەمڕۆ شەممە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی 5.2 ملیار دۆلار بە حكومەتی میسر بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئەو وڵاتە لەچارەسەركردنی قەیرانی دارایی كە بەهۆی كۆرۆناوە روبەروی بوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پێشی مانگێك سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رازیبوە بە پێدانی 2.8 ملیار دۆلار، بەڵام دواتر دەسەڵاتدارانی میسر رایانگەیاندوە كە پێویستیان بەبڕێكی زیاتر هەیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close