کوردستانی

پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە راگەیەنرا

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنای لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند كە دو پیاو و دو ئافرەت و منداڵێكن، بەركەوتەی توشبوانی دیكەن.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبوواندا، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە،
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close