نێودەوڵەتی

پۆڵه‌ندا به‌هۆی شه‌پۆلی كۆچبه‌رانه‌وه‌ باری نائاسایی راگه‌یاند

شكۆی كوردستان-

وەزیری بەرگری پۆڵندا رایگەیاند، بەمەبەستی رێگریکردن لەهاتنی هەزاران کۆچبەر بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی لەرێگەی سنورەکانی نێوان پۆڵندا و بیلاڕوسیا، باری نائاساییان لەسەر سنورەکان راگەیاندوە و  12 هەزار سەرباز بڵاوەیان پێکراوە.

 فەرمانی بڵاوەپێکردنی 12 هەزار سەربازمان لەسەر سنوری نێوان پۆڵندا و بیلاڕوسیا دەرکردوە

ماریۆس بواشتاک، وەزیری بەرگری پۆڵندا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ دوشەممە فەرمانی بڵاوەپێکردنی 12 هەزار سەربازییان لەسەر سنوری نێوان پۆڵندا و بیلاڕوسیا دەرکردوە و باری نائاساییان لەسەر سنورەکان راگەیاندوە.

حکومەتی وڵاتەکەی خۆی بۆ هەمو سیناریۆیەک بۆ پاراستنی سنورەکانی ئامادەکردوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی وڵاتەکەی خۆی بۆ هەمو سیناریۆیەک بۆ پاراستنی سنورەکانی ئامادەکردوە، بەتایبەت کە لەئێستادا دۆخی سنورەکانیان تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.

 بەشێک لەو کۆچبەرانەش گەنج و خێزانی دانیشتوی هەرێمی کوردستانن

ئەوەش لەکاتێکدایە لەم کاتەدا هەزاران کۆچبەر لەسنورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵندان و دەیانەوێت بچنەناو ئەوروپا، بەشێک لەو کۆچبەرانەش گەنج و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close