کوردستانی

چاکسازی گەورانی سلێمانی لەبارەی توشبونی زیندانیان بەكۆرۆنا رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە” بەداخەوە لێرەو لەوێ هەندێک کەناڵی ئاسمانی و سوشیال میدیا دوور و نزیک ئاماژە بەوە دەدەن کە لەچاکسازی گەورانی سلێمانی گومانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.”

بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەین

ئاگاداری ڕای گشتی و کەس و کاری سزادراوان دەکەینەوە خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گوماناویش لەتووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەنیوان سزادراوان و کارمەندانیشدا نییە و بەهەوڵی دڵسۆزانەی هەموو لایەک توانراوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا هەموو ڕێکارێکی توندی تەندروستی بگیرێتە بەر و تا ئەم ساتەوەختەش هیچ حاڵەتێکی گووماناویش بوونی نییە.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی سەردانیکردنی کەس و کاری سزادراوان و مۆڵەت دانیان ڕاگیڕاوە، لێرەوە بە خێزان و کەس و کاری سزادراوان دەڵین بمان بەخشن تەنها هۆکارەکەی پاراستنی باری تەندروستی سزادراوان و کارمەندان و کەس و کاریانە تا گیانیان پارێزراوبێت لەهەر ئەگەرێکی تووشبوونی ئازیزەکانتان بەڤایرۆس.

وە دەوترێت ئازادکردنی بەمەرج و تەواو بوونی سزا بەرنادرێن، بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک ڕوژانە هەر دووحاڵەتەکە جێبەجێ دەکرێت و تەنانەت ڕۆژە پشووەکانیش بەڕێز داواکاری گشتی چاکسازیمان و بەڕێزان بەڕێوەبەر و بەشەکانی یاسا و کۆمەڵایەتی و هێزی جێبەجێکار هاتوونەتەوە تا کارەکان بەزوویی ئەنجام بدرێن، بەڵام دەشێت کارەکانی ئازدکردن دوابکەوێت لەبەر ئەوەی هەر فایلێکی سزادراو دەبێت بەوردی لێکۆڵینەوەی تیادا بکرێت و زۆری پشووەکانیش کاری فەرمانگەکان و دادگاشی دواخستووە.

سەبارەت بەوەی سزادراوەکان ڕێگەیان پێ نادرێت خێزانەکانیان پارەیان بۆ بێنن، بەرچاوڕوونی دەدەینە بەڕێزتان ڕۆژانە دەتوانن پارەیان بۆ بهێنن و بەشی ئەمانەت بەزوویی دەیگەیەنێتە سزادراوەکە.
بەهیوای ئەوەی ڕاستییەکان وەک خۆی بدرێتە هەموو لایەک.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close