کوردستانی

هەولێر؛ توشبونی 11 كەسی دیكە بە كۆرۆنا راگەیەنرا

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان 11 توشبوی دیكەی لەپارێزگای هەولێر راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتوە، ” لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 11 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

توشبوەكان، 10 پیاو و ئافرەتێك، حەوت لە توشبوەكان بەرکەوتەی توشبووانی پێشون و دو توشبوو نیشانەیان هەیە، یەك توشبو لە کەرەنتین بوە و یەك توشبو لە بازگەی دیگەلە پشکنینی بۆ کراوە.

نۆ توشبو دانیشتوی ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ، MRF ).
یەك توشبو دانیشتوی قەزای چۆمان.
یەك توشبوو دانیشتوی جەلەولا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close