کوردستانی

سلێمانی؛ زیاتر لە 600 تووشبوی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

لە سەرەتاى کۆرۆناوە تاوەکو ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانى، زیاتر لە 600 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بەڵام تەنیا 13 کەسیان خوێنیان بەخشیوە و پلازماکەیان بۆ تووشبووانى دیکە بەکارهێنراوە؛ جیا لەوەش خەڵکانى دیکە کە تووشبوو نین، خۆیان ناوبەناو خوێن بە بانکى خوێنى سلێمانى دەبەخشن.

لەوبارەیەوە خوێنبەخشێک بەڕوداوی راگەیاندوە، “خوێنم خەستە، فەسحم کرد و گوتیان خوێن ببەخشە و ئەمڕۆ هاتم”؛

خوێنبەخشێکی دیکەش دەڵێ “حەوتەم جارمە خوێن دەبەخشم، ئەمڕۆش هاتووم بزانم کێ پێویستیەتى”. لە کردارى خوێن وەرگرتن، چوار ماددەى سەرەکى وەردەگیرێن کە یەکێکیان پلازمایە و بۆ چارەسەرکردنى تووشبووانى شێرپەنجەش بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەو ترس و هەڵەیە دراوە بە خەڵک کە خوێنبەخشین بەرگریی لەش کەمدەکاتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close