کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

شكۆی كوردستان-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات.

بەگوێرەی زانیارییەكانی وتەبێژی حكومەت، كۆبونەوەكە لەڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە دەبێت و تێیدا تەوەرە سەرەكییەكان بریتی دەبن لە پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبونەوەكە دەبن.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمە:

ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ حوزەیرانی ٢٠٢٠ كۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات.
چەند بابەتی گرنگی وەك رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبونەوەكە دەبن.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٦/١٧

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close