شكۆی كوردستان-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبون داوە و پرۆسەكەش دەستیپێكردوە.
د.محمد شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون ده‌ستیپێكراوه و دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر درا.
د.محمد شوكری گوتی: “به تێكڕایی 165 هه‌زار یه‌كه‌ی نێشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و به‌شێكی زۆریان ماون كه تاپۆ نه‌كراون، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه زیاتر دەچێتە پێشەوە.“
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه خێراتر بكرێت و په‌له له جێبه‌جێكردنی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون بكرێت.