کوردستانی

سەرۆكی پەرلەمان لەبڕیارەكەی پەشیماندەبێتەوە…سۆران عومەر دادگایی دەكرێت

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد، “سەرۆكی پەرلەمان لە بڕیارەكەی خۆی پەشیمان بوەوە، بەپێی نوسراوێك بە ژمارە (4-5-1010) كە لە (28-6-2020) بە واژۆی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ئاراستەی پەرلەمانتار سۆران عومەر كراوە، هاوپێچی نوسراوی دادگاو پۆلیسی و لەگەڵدایەو داوادەكات ناوبراو وەك تۆمەتبارێك لە بنكەی پۆلیسی خانەقا لەهەولێر ئامادەبێت بەمەبەستی وەرگرتنی وتەكانی”.

ئەو بەڵگانە پێمان دەڵێن لە بنەماوە سەرۆكی پەرلەمان باوەڕی بە ‌هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە چوار نەبو، هەر بۆیە لە وەقاییعی كوردستانیش بڵاوینەكردۆتەوە

راشیگەیاندوە، “ئەو بەڵگانە پێمان دەڵێن لە بنەماوە سەرۆكی پەرلەمان باوەڕی بە ‌هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە چوار نەبو، هەر بۆیە لە وەقاییعی كوردستانیش بڵاوینەكردۆتەوە، و پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە (4) ی هەڵگرتنی پارێزبەندی كە جێگرەكەی دەریكردووەو پارێزبەندی هەڵگرتووە، داوا لە سۆران عومەر دەكات لەبنكەی پۆلیس ئامادەبێت”.

ئینستتیوتی پەی باسی لەوەشکردوە، لەكاتێكدا ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان رێزی نوسراوەكەی خۆی بگرتایەو كاری پێ بكردایە دەبوایە هەر لەڕێگەی دیوانی پەرلەمانەوە لەبری ئەوەی نوسراوی ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بۆ سۆران عومەر بنێرێت، نوسراوی بۆ دادگا بكردایە و رایبگەیاندایە كە ناوبراو ئامادەنابێ بەپێی بڕیاری بەڕێزیان پارێزبەندی بۆ گەڕاوەتەوە.

دەركەوت سەرۆكی پەرلەمان لە یارییەكی نایاسایی و ناسیاسیدا، بەڕێگەی نایاسایی هاوكار بو كە پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لابرێت

ئەوەشی خستەڕو، “بەداخەوە دەركەوت سەرۆكی پەرلەمان لە یارییەكی نایاسایی و ناسیاسیدا، بەڕێگەی نایاسایی هاوكار بو كە پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لابرێت، لەلایەكی ترەوە بەناوی شكۆی پەرلەمانەوە دوو مانگ پەرلەمانیشی پەكخست، دواتر نوسراوێكی دەركرد و ناوی نا گێڕانەوەی پارێزبەندی بۆ سۆران عومەر و وەك دەسكەوتێك بۆخۆی بەكاری هێنا! كەچی تازە دەچێتەوە سەر ئەو خاڵەی كە لە (7-5-2020) پارێزبەندی هەڵگیراوەو لەرێگەی سەرۆكی دیوانەوە پاڵپشت بەو بڕیارەی بەنایاسایی ناوی دەبرد داوادەكات سۆران عومەر وەك تۆمەتبار لەبنكەی پۆلیس ئامادەبێت”.

بابەتی سەرەكی چون و نەچونی پەرلەمانتار سۆران عومەر نیە بۆ بەردەم دادگا، بەڵكو قسە لەسەر ئەوەیە كە ئەم دامەزراوە گرنگەی ناوی پەرلەمانە لەڕێڕەوی خۆی لادراوە

ئینستتیوتی پەی رونیشیکردوەتەوە، بابەتی سەرەكی چون و نەچونی پەرلەمانتار سۆران عومەر نیە بۆ بەردەم دادگا، بەڵكو قسە لەسەر ئەوەیە كە ئەم دامەزراوە گرنگەی ناوی پەرلەمانە لەڕێڕەوی خۆی لادراوە و بۆ مەرامی تر بەكار دەهێنرێت، لەبری ئەوەی لەم قۆناغە قورسەی هەرێمدا بە ئەركەكانی خۆی هەڵسێت، نزیكەی دو مانگە خەریكی ئەو یارییە قێزەونەیە. لەكاتێكدا هەرێم لەقەیرانی ئابوری و سیاسی و تەندروستی و نغرۆ بوە.

دەشڵێت، ئەركی پەرلەمانتاران و بەتایبەتی ئەو فراكسیۆنانەیە كە پێشتر ناڕەزاییان لە بڕیاری ژمارە (4)ی هەڵگرتنی پارێزبەندییەكە دەربڕیبو، ئەمڕۆ لەدانیشتنی پەرلەماندا ئەو پرسیارە لە بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بكەن كە، بۆچی رێزی لەو بڕیارەی خۆی نەگرت كە دو مانگیش بەهۆی بابەتەكەوە پەرلەمانی پەكخستبو. 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close