وەك پێشتر لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بانگەشەی بۆكرابو، كەمێك بەرلەئێستا كۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لەبارەی دو تەوەرەوە گفتوگۆ دەکرێت
ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ) دەکرێت
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لە تەوەری یه‌كه‌مدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
خولی به‌هاره‌ى ساڵی دوه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان درێژدەکرێتەوە
لە تەوەری دوەمیشدا خولی به‌هاره‌ى ساڵی دوه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان درێژدەکرێتەوە، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.