ڕۆژنامەکوردستانی

دوو ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى: هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێم جدی و‌ مه‌ترسیدارن‌

تایبه‌ت به‌ شكۆی كوردستان-

دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یەنن،” له‌شكركێشه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپاى توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ سنووره‌كانی دهۆك قه‌زای زاخۆ، پێشهاتێكی جیۆپۆلۆتیكی جددی و مه‌ترسیداره‌”.\

له‌ دوو نووسینى جیادا، هۆشیار زێبارى و جه‌عفه‌ر ئیمنیكى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌م دواییانه‌ى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان، هۆشدارى ده‌ده‌ن و هێرشه‌كان به‌ «مه‌ترسیدار» ده‌زانن.

هۆشیار زێباری له‌ تویتێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاستێكی مه‌ترسیداره‌ و بانگه‌شه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ولایه‌تی موسڵیش جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌ و پێشهاتێكی جیۆپۆلۆتیكی جددیه‌.

هاوكات جه‌عفه‌ر ئیمنیكى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و ڕاوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ نووسینێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌سه‌ر خاكى هه‌رێم، چۆنه‌ قۆناغێكى مه‌ترسیداره‌وه‌ و ده‌بێت سه‌ركردایه‌تى كورد بجووڵێنت، نه‌ك ته‌نیا سه‌ركۆنه‌ى بكات.

ئیمنیكى ڕونیكردۆته‌وه‌: شه‌ڕه‌كانى په‌كه‌كه‌ و توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێم لێكه‌وته‌وه‌ وێرانكه‌رى بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close