ڕۆژنامەکوردستانی

چاككردنەوەی توشبوانی كۆرۆنا بە “دەست ماچكردن”

تایبەت بە ئكۆی كوردستان-

پیاوێكی ئایینی لە پەرستگەی مادیا پرادێش راتڵام، لە هیندستان لەماوەی رابردودا رایگەیاندبو لەرێگەی ماچكردنی دەستەكانی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەو نەخۆشییە چاكیان دەكاتەوە.

میدیاكان ڕایانگەیاندوە، ناوی ئەو پیاوە ئایینییە كە هیندۆسییە ئەسلام بابا-یە و ڕایگەیاندوە: دەستی ئەو كەەسانەی توشی كۆڤید-19 بوون دەتوانن سەردانیی بكەن و دەستەكانیان ماچ دەكات، بەوشێوەیە لە نەخۆشییەكە رزگاریان دەبێت، كۆمەڵێك لە دانیشتوانی ناوچەكەش ئەو رێنماییەیان جێبەجێكردوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای تێپەرینی ماوەیەك، ئەسلام بابا پشكنینی بۆ ئەنجامدراوە و دەركەوتوە كە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە، دوای بیستنی چیرۆكەكەشی لەلایەن دەسەڵاتدرانەوە و لەمیانی كەرەنتین كردنی ئەو پیاوەدا، بەدواداچون بۆ بەركەوتوانی كراوە و سەرەنجام دەیان توشبو تۆماركراون.

بەگوێرەی زانیارییەكان 24 كەس لەناو بەركەوتوانی ئەسلام بابا-دا تا ئێستا توشبونیان یەكلایی بوەتەوە بە كۆرۆنا و نزیكەی 200 كەسی دیكەش كەرەنیتن كراون و پشكنینی بەردەوامیان بۆ ئەنجامدەدرێت، هاوكات بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسەكە لە چەند رۆژی رابردودا دۆخی تەندروستی ئەو بابا-یە تێكچوە و سەرەنجام گیانی سپاردوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە هیندستان ئێستا لەسەر ئاستی جیهان دوای هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، برازیڵ و روسیا لەڕوی ژمارەی توشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پلەی چوارەمیندایە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close