نێودەوڵەتی

ئۆكرانیا: هێرشێكی موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر

شكۆی كوردستان-

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند پاش هێرشێکی مووشەکی ڕۆژی هەینی بۆ سەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەلایەنی کەم 39 کەس کوژراون و 87 کەسی تریش بریندار بوون. ئەو وێستگەیە بۆ گواستنەوەی خەڵکی مەدەنی بەکار دەهێنرا.

ئەو دوو مووشەکە بەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک کەوتوون. ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت کە پاڤلۆ کایرایلینکۆ فەرمانڕەوای هەرێمی دونێتسک ڕایگەیاندووە هەزاران کەس لەو وێستگەیەبوون و هەوڵیان دەدا بە سەلامەتی لە ناوچەکە دەربازبن. هەروەها دەشڵێت بەشێکی زۆری بریندارەکان ڕەوشیان لە مەترسیدایە.

کایرایلینکۆ وێنەیەکی لە ئەنتەرنێتدا بڵاوکردووەتەوە کە چەندین تەرم نیشاندەدات کە لە سەر زەوی کەوتوون، بەڵام ئاژانسی ڕۆیتەرز هەتا ئێستا وێنەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ئاژانسی RIA لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە دەڵێت مووشەکەکان بە وێستگەیەک کەوتوون کە تەنها لەلایەن لەشکری ئۆکرانیاوە بەکاردێت و دەشڵێت ڕووسیا هیچ شوێنێکی لە کراماتۆرسک نەکردووەتە ئامانج.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close