هەمەڕەنگڕۆژنامە

لیستی ئەو کاتژمێرە زیرەکانەی ئەپڵ کە پشتگیری لە وەشانی (watchOS 7) دەکەن

تایبەت بەرۆژنامەی شكۆی كوردستان-

دوێنێ ئەپڵ وەشانی نوێی watchOS 7 ـی تایبەت بە کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch ـی بە تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەوتن و بڵاوکردنەوەی ڕووکارە کاتژمێرییەکانەوە ڕاگەیاند. هاوکات کۆمپانیاکە لیستی ئەو ئەو کاتژمێرە زیرەکانەشی بڵاوکردەوە کە پشتگیری لە وەشانە نوێیەکە دەکەن.

لە وەشانی watchOS 6 ـی ساڵی ڕابردوودا، ئەپڵ پشتگیری لە زنجیرەی بنەڕەتی کاتژمێرە زیرەکەکە هەڵگرت، ئێستاش و لە وەشانی watchOS 7، کۆمپانیاکە پشتگیری لەسەر هەردوو زنجیرەکانی یەکەم و دووەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch هەڵگرت. بەمەش، تەنها ئەم کاتژمێرە زیرەکانە پشتگیری لە وەشانی watchOS 7 دەکەن:
Apple Watch Series 3
Apple Watch Series 4
Apple Watch Series 5
زنجیرە نوێیەکانی داهاتوو…
وەشانی watchOS 7 لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.

ماڵئاوا Intel، لەمەودوا ئەپڵ چیپی Apple Silicon ـی تایبەت بە خۆی بۆ ماکەکان بەکاردەهێنێت
دوێنێ و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 20 ـدا، ئەپڵ ڕایگەیاند کە لەمەودوا چیپی تایبەت بە خۆی بۆ ماکەکانی بەکاردەهێنێت.

چیپە نوێیەکەی ئەپڵ ناوی Apple Silicon ـە و بە تایبەت لە لایەن خۆیانەوە دیزاین کراوە، خاوەن یەکەی ناوەکی و گرافیک و کۆنتڕۆڵی SSD و بنچینەی زیاترە، هەروەها خاوەن بزوێنەری Neural Engine ـی تایبەت بە ئەپە Machine Learning ـەکانە.

هەروەها ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەم چیپە لەسەر سەرجەم زنجیرەکانی کۆمپیوتەرەکانی ماک کار دەکات، بە دیسکتۆپ و لاپتۆپەوە. بەمەش بە تەواوی ماڵئاوای لە چیپەکانی کۆمپانیای Intel کرد، کە بۆ ساڵانێکە پشتیان پێ بەستبوو.

لە وەشانی نوێی macOS Big Sur ـدا، پێشتر ئەپڵ ئەپی Final Cut Pro ـی بە پشتگیری لە پڕۆسێسەرە نوێیەکەوە نوێکردبووەوە. هەروەها ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات کە لە ئێستاوە کار لەسەر گونجاندنی ئەپەکانیان بۆ چیپە نوێیەکە بکەن. ئەپڵ ڕایگەیاند کە هاوبەشێتییان لەگەڵ کۆمپانیاکانی Adobe و Microsoft ڕاگەیاندووە تاوەکو ئەپەکانیان بە پشتگیری لەم چیپە نوێیەی ماکەکانەوە نوێ بکەنەوە.

یاری Apex Legends بۆ مۆبایلەکان بەڕێوەیە
سەرۆکی کۆمپانیای EA ئەوەی ئاشکرا کرد لە پلانیاندایە وەشانی مۆبایلی یاری Apex Legeds بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لە کۆتایی 2020 بڵاو بکەنەوە.
دەربارەی کاتی بەردەست کردنی یاریەکە بۆ مۆبایل بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئەوەی دەیزانین ئەوەیە وەشانی Apex Legends بۆ مۆبایلەکان لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ یاریکەران بەردەست دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەرێک هەیە کە وەشانی سەرەتایی و بەردەستبوونی یارییەکە بۆ هەموو جیهان بێت، ئەمەش دەری دەخات کۆمپانیای EA بە زوویی دەیەوێت Apex Legends بەردەست بکات.

گەشەپێدەرانی EA ئەوەشیان ڕاگەیاندووە چاویان لەسەر یاری کردنی Cross – Platformـە بە باشی لەگەڵ سەکۆکان، ئەمەش دەری دەخات Apex Legends یەکێکە لە یاریە دیارەکان و لەلایەن EA گرنگی پێ دەدرێت. هەرچۆنێک بێت EA چەند ڕێگرییەکی لە پێشە بۆ سەرکەوتنی یارییەکەی لە مۆبایلدا.

یەکەم ئامانجی گەشەپێدەرانی EA ئەوەیە دەیانەوێت گرافیکی یاریەکە نزیک بێت لە ئاستی گرافیکی سەکۆ (کۆنسڵ) و PC، ئەمەش خاڵێکی بەهێزی یارییەکە دەبێت و هەبوونی ئەم کوالێتیە و گرافیکە لە مۆبایلەکاندا بە هۆی پڕۆسێسەرە خێراکانیان و گرافیگە بە هێزەکانیان چاوەڕوانکراوە.

دووەم ئامانجی EA بۆ Apex: Legendsـی مۆبایل ئەوەیە، کۆنتڕۆڵێکی ڕێک و پێشکەوتوو بۆ مۆبایلەکان دیزاین بکەن، هەر وەک یارییەکانی Pubg Mobile و Fortnite کە دووگمە و کۆنتڕۆڵەکانیان لەلایەن یارییەکەرانەوە پەسەند کراوە.
ڕای تۆ چییە دەربارەی Apex Legendsـی مۆبایل؟ پێت وایە ڕکابەری یارییە بەناوبانگەکانی ئێستای مۆبایل بکات؟

مارسیدس ھەنگاوێکی جیاوازی نا
ئاستی کێبەرکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرز کردەوە
ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای مارسیدس لە ھەنگاوێکی نوێدا لە شاری ستۆکھۆڵم یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی ئی کیوو سی (EQC) و توانای کێبەرکێی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەرزکردەوە.

(EQC) ئۆتۆمبێلێکی کرۆس ئۆڤەری (AWD) یە، واتە ھەر چوار تایەکەی ھێزیان لەسەرە و لە دروستکردنیدا پشت بە نوێترین داھێنانە تەکنیکییەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بەستراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مارسیدس پشت بە دوو بزوێنەری کارەبایی دەبەستێت کە پێکەوە بڕی 408 HP دەبەخشن بە ئۆتۆمبێلەکە، باترییەکەشی بە یەک بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتری ھەیە.

دوو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە لە پێشەوە و دواوە لە نێوان تایەکان جێگیر کراون و ھەریەکەیان ھێز دەدات بە دوو تەگەری ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ ئەوەی گێربۆکسێکی دوو نمرەیی لەگەڵ سیستەمی 4Matic ـی تایبەت بە مارسیدسی لەسەر دانراوە.

لە دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە لایەنی جوانی فەرامۆش نەکراوە، ئۆتۆمبێلەکە دەیان سیستەمی نوێی خۆشڕەوتی و سەلامەتی تێدایە کە دەیباتە ئاستی باڵا لە کێبەرکێی بازاڕ بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close