هەمەڕەنگڕۆژنامە

بەتەمەنترین دوانەی پێکەوە لکاو گیانیانلەدەستدا

شكۆی كوردستان-

رۆنی و دۆنی گالیۆن، بەتەمەنترین دوانەی پێکەوەلکاو لەتەمەنی 68 ساڵیدا گیانیانلەدەستدا.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمرۆ سێشەممە رۆنی و دۆنی گالیۆن، بەتەمەنترین دوانەی پێکەوەلکاو لە بیڤەرکریکی ویلایەتی ئۆهایۆ لەتەمەنی 68 ساڵیدا گیانیانلەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوانەیە لەساڵی 1951 لەدایکبون و لەسکیانەوە پێکەوە لکابون و لەدوای 63 ساڵەی یادی لەدایکبونیان لەساڵی 2014 ناویان لە گینس تۆمارکرا وەک بەتەمەنترین دوانەی پێکەوەلکاو لەجیهاندا.

پێش ئەم دوانەیە، هەریەک لە گیاکۆمۆ و باتیستا تۆکچی کە بەرەگەز ئیتاڵی بون لەتەمەنی 63 ساڵیدا گیانیانلەدەستدا.

لەوبارەیەوە جیم گالیۆن، برای ئەو دوانە پێکەوەلکاوە سوپاسی چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگاکەی کرد کە یارمەتییان داوە لەوەی کە براکانی دواین ساڵەکانی تەمەنی لەگەڵ ئەو بەسەربەرن.

لەساڵی 2010 نزیکەی 200 خۆبەخش یارمەتی جیم و خێزانەکەیان دا کە خانوەکەی فراوان بکات بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ ئەو دوانە پێکەوەلکاوە دابینبکرێت تا بەئارامی تێیدا بژین، ئەوەش دوای ئەوەی کە بەدەست نەخۆشییەوە دەیان ناڵاند.

رۆنی و دۆنی گالیۆن لەکەرنەڤاڵەکانی ئەمریکادا بەشدارییان دەکرد بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ خێزانەکەی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close