Uncategorized

بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین و 20 بەرپرسی دیکەی ئەو بانکە ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کران

شکۆی کوردستان-

بڕیاری دەست پێ لەکارکێشانەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەینی عێراقی و 20 بەرپرسی دیکەی بانکەکە دەرچو.
تەییف سامی وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێکی فەرمیی بڕیاری دەست پێ لەکارکێشانەوەی بۆ عەلی کەریم حسێن بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەین دەرکرد.

بڕیارەکە لەسەر راسپاردەی لیژنەیەکی تایبەت بوە کە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسانە پێکهێنراوە و بەپشتبەستن بە مادەی 17ی یاسای دیسپلینی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەرچوە و بۆ ماوەی 60 رۆژە.

بەپێی ئەو مادەیەی یاساکە، وەزیر دەتوانێت بڕیاری دەست پێ لەکارکێشانەوە بۆ هەر بەرپرس و فەرمانبەرێک دەربکات کە لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنرابێت، تائەوکاتەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close