کوردستانی

254 كەسی دیكە لەهەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بون

شكۆی كوردستان-

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تائێستا 9 هەزار 455 كەس توشی كۆرۆنا بون و رۆژانە زیاتر لە 200 توشبوی نوێ لەشارەكان تۆماردەكرێن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژمارە(138) -ی خۆیدا كە تایبەت بو بەئاماری نوێی توشبوان و مردوانی كۆرۆنا ئاماژەی بەوەكردوە، لەماوەی 24 كاتژمێردا 254 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون (هەولێر 85، سلێمانی 55، گەرمیان 71 و راپەڕین 15 10)، بەوەش كۆی ژمارەی توشبوان گەیشتە نۆ هەزار و 455.

هاوكات بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا 326 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە كە 14 یان لەماوەی 24 كاتژمێری رابرد تۆماركراوە.

ئەمەی خوارەوە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە وردەكاری زیاتری تێدایە:

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close