نێودەوڵەتی

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا 14 ملیۆنی تێپەڕاند

شكۆی كوردستان-

بەپێی دواین ئامارە جیهانییەكانی توشبون و مردن بەكۆرۆنا، ئەمڕۆ ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتە 14 ملیۆن و 63 هەزار و 585 حاڵەت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی زانكۆی جۆن هۆپكنزی ئەمریكا كە بەوردی چاودێری دۆخی كۆرۆنا دەكات و ژمارە توشبون و مردن تۆماردەكت، تائێستا 595 هەزار و 45 كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستداوە.

هاوكات، تائێستا هەشت ملیۆن و 369 هەزار و 762 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

ئەوەش زانراوە، لەو ژمارەیەی كە ئێستا هەڵگی ڤایرۆسەكەن لەسەدا یەك (1%)یان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەسەدا 99 (99%)ش لەبارێكی ئاسایدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close