کوردستانی

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

شكۆی كوردستان-

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا تەنها 142 كەس لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بون كە نزیكەی نیوەی ژمارەی توشبونی رۆژانی رابردوە، تائێستاش كۆی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتۆتە 10 هەزار 595 كەس.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژمارە(144) -ی خۆیدا كە تایبەت بو بەئاماری نوێی توشبوان و مردوانی كۆرۆنا ئاماژەی بەوەكردوە، لەماوەی 24 كاتژمێردا 142 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون (هەولێر 27، سلێمانی 48، گەرمیان 71 و دهۆك 5، هەڵەبجە 12)، بەوەش كۆی ژمارەی توشبوان گەیشتە 10 هەزار 595.

هاوكات بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا 402 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە كە 11 یان لەماوەی 24 كاتژمێری رابرد تۆماركراوە.

ئەمەی خوارەوە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە وردەكاری زیاتری تێدایە:

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close