ئه‌ندام عومه‌ر/تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان
له كوردستاندا ڕۆژ له دواى ڕۆژ بزنس و كارى ئۆنلاین زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت و به‌ره‌و پێشده‌چێت، سه‌ره‌ڕاى گرفت و له‌مپه‌ره‌كان و كه‌می هۆشیارى و نه‌بوونى سیسته‌مى بانكی یان سیسته‌مى پاره‌دان، به‌ڵام هۆكاره ئه‌رینیه‌كان (پۆزه‌تیڤ) به شیوه‌یه‌كى گشتى زیاترن.
لێره و له‌وێ ڕۆژانه چه‌ندان په‌یج و ئه‌كاونت دێته به‌رده‌ممان كه ڕێكلام بۆ كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرێت، له ڕاستیدا قوڕسه بتوانین ئاوا به ئاسانى پۆلینیان بكه‌ین، به‌ڵام ده‌كرێت له ٣ كۆمه‌ڵه‌ى جیاواز پوختیان بكه‌ینه‌وه:
١.كۆمپانیا و شوێن و ده‌زگا و ناوه‌نده فێركاری و دوكان و شۆپینگه ئاساییه‌كان، كه خاوه‌نى كارمه‌ندن، یان ستافی ته‌واو، له پاڵ فرۆشتنى كلاسیكی، رێكلام بۆ به‌رهه‌م و كاڵاكانیان ده‌كه‌ن، واته فرۆشى ئۆنلاین سه‌دا سه‌دا كاریگه‌رى له‌سه‌ریان نییه.
ئه‌وانه‌ش دابه‌شى سه‌ر چه‌ند جۆرێك ده‌بن له‌وانه (بڕواى ته‌واوى به بزنسى ئۆنلاین هه‌یه، یان وه‌كو شتێكى ڕۆتینى سه‌یرى ئه‌كات، یاخود له ئیجبارى دایناوه، هه‌بێت یان نه‌بێت هیچ له وه‌زعه‌كه ناگۆڕیت).
٢.جۆرى دووه‌م ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها به ئۆنلاین كارده‌كه‌ن، واته هیچ شوێنیكى فیزیكیان نییه، ئه‌وانه‌ش دابه‌شى سه‌ر ده‌یان جۆر و كۆمه‌ڵه ده‌بن (پشتیوان به خوا له داهاتوودا به وردی باسیان ئه‌كه‌ین).
٣.جۆرى سێیه‌م كه به‌ربڵاوترین و ترسناكترینن، ئه‌وانه‌ن كه بیرۆكه‌یه‌ك به مێشكیاندا دێت ڕاسته‌وخۆ دێن په‌یجێكى بۆ دروستده‌كه‌ن، یان چاولێكه‌رى خه‌ڵكى تر ده‌كه‌ن و كاره‌كه به نه‌زانى ئه‌نجامده‌دان، یاخود زۆرینه‌یان فێرخوازى ئه‌و سیمینار و كۆرسانه‌ن كه تایبه‌تن به بزنس و ئازادى دارایی و ئیكۆمێرس و گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و گروپى فه‌یسبووك (له‌گه‌ڵ ڕێزى زۆرم بۆ مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانى ئه‌و بوارانه، من مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه كه قسه‌كانیان زۆر له كاره‌كانیان گه‌وره‌تره، ئه‌سله‌ن زۆرێكیان تاوه‌كو ئێستا موچه‌خۆرن و كه‌چی بابه‌ت بۆ تۆ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌وه‌ى نه‌بیته كۆیله و نه‌بیته كارمه‌ند..هتد)، كه ده‌فعیان ده‌كه‌ن و دونیایه‌كى خه‌یاڵیان بۆ وێنا ده‌كه‌ن، كه له ڕاستیدا شتى وانییه، بۆیه ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌رده‌وام ده‌بن و دواتر تاقه‌تیان نامێنیت، ئیتر ده‌ڵێت بزنسی ئۆنلاین فشه‌یه..
له ڕاستیدا، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى، كوردستان هه‌نگاوى گه‌وره ده‌هاوێژێت به‌ره‌و ئۆنلاین بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لاى خۆمان ئه‌و بزنسانه‌ى به ئۆنلاین و به ستاندارى جیهانى كارده‌كه‌ن ژماره‌یان كه‌مه، به‌ڵام داهاتیان زۆره به‌بێ ئه‌وه‌ى باسبكرێن.
ده‌ستكردن به بزنسی ئۆنلاین هه‌ر ئه‌وه‌نییه، په‌یجێك له سه‌كۆیه جیاوازه‌كانى سۆشیال میدیا دابنێت، ده‌ست بكه‌یت به پۆست كردن و سپۆنسه‌ر كردن و ڕێكلامكردن، به‌ڵكو هاوشێوه‌ى بزنسی ئاسایی پلانى وردى ده‌وێت.
به بڕواى به‌نده، زوو یان دره‌نگ شاره‌زایان و راوێژكارانى سۆشیال میدیا یه‌كێك ده‌بێت له‌و كاره گرنگانه‌ى زۆرینه‌ى كۆمپانیا و ناوه‌نده ئه‌هلى و حكومیه‌كان پێویستیان پێده‌بیێت.
پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستبكه‌ین به بزنسی ئۆنلاین ئه‌بێت چه‌ند شتێك هه‌یه به وردى كارى له‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌وانیش (بزنس پلان، دابینه‌كه‌رى كاڵاكانت، ئامانجى كڕیارانت، كاڵاى نمایشكراو، پلانى به‌بازاركردن (كورت خایه‌ن و درێژخایه‌ن)، پێداویستى بازاڕ، خزمه‌تگوزارى كڕیار، ڕێگاكانى پاره‌دان، گه‌یاندن، ڕێگاكانى ڕێكلام، دیارىكردنى سه‌كۆ یان پلاتفۆرم بۆ هه‌ندێك بزنس وێب سایت و مۆبایل ئه‌پلیكه‌یشن)، دواى هه‌موو ئه‌و شتانه ئه‌وجا ده‌ستده‌كه‌ین به بزنسی ئۆنلاین و دروستكردنى په‌یج یان ئه‌كاونت له پلاتفۆرمه جیاوازه‌كان.
ئامۆژگاریه‌كى بچووك بۆ هه‌مووان، گه‌ر خاوه‌نى بڕێك پاره‌ىه‌كی كه‌میت یان دیاریكراو، ئه‌وا مه‌كه‌وه ژێر كاریگه‌رى قسه‌ى من و یه‌كێكى تر گه‌ر پێتبڵین وه‌ره ده‌ستبكه به ئۆنلاین و قازانجى زۆر ده‌كه‌یت، ته‌نها له حاڵه‌تێكدا دراسه جه‌دواى كامل هه‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌رى شكستت ٩٩% و ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنت ته‌نها %١ ئه‌ویش بریتییه له شه‌نس و به‌خت..