شادى فه‌رهاد – سلێمانى/ تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان
فارس نه‌ورۆڵى، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌پارێزگاى سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پارتى ئه‌و دروشمانه‌ى له‌كاتى بانگه‌شه‌دا خستیه‌ڕوو وه‌كو كردار بیخاته گه‌ڕ، جه‌خیشتى كرده‌وه له‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت به‌ڕه‌فاهیه‌ت بژى.
فارس نه‌ورۆڵى، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكى (شكۆى كوردستان) تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخى حیزبه‌كه‌یان له‌ناوچه‌ى سلێمانى، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێویسته هه‌موو لایه‌ك سیاسه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، واته نه‌یخه‌نه قاڵبى رقه‌وه.
شكۆى كوردستان: به‌گشتى دۆخى حیزبیتان له‌ده‌ڤه‌رى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى چۆنه؟
فارس نه‌ورۆڵى: ئێستا دۆخى حیزبى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نه‌ك هه‌ر پارتى، به‌ڵكو هه‌موو حیزبه‌كان دواى هاتنى كۆرۆنا چۆته دۆخێكى وه‌ستاوه‌وه، چونكه سیاسه‌ت دواجار په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئێستا هه‌موو حیزبه‌كان وه‌ك هه‌موو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ى له‌هه‌رێم و جیهاندا به‌ڕێوه ده‌چێت تاڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخى كۆرۆنایه مامه‌ڵه ده‌كات، بۆیه له‌م دۆخه‌شدا مامه‌ڵه‌كردنى حیزب جیاوازه له‌دۆخى پێش كۆرۆنا، ئێستا په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر سنوردار كراوه، سیاسه‌تیش دواجار په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تییه.
شكۆى كوردستان: به‌گشتى ده‌وترێت دۆخى خزمه‌تگوزارى له‌شارى سلێمانى باش نییه، سه‌رنجتان له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
فارس نه‌ورۆڵى: ئه‌وه ئیشى ئێمه نییه، بۆ ئه‌وه ده‌بێت راى گشتى و راى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگیرێت.
شكۆى كوردستان: پێتانوایه كابینه‌ى نۆیه‌م كه به‌كابینه‌ى چاكسازى ناسراوه بتوانێت خزمه‌تێكى باشى ئه‌م ناوچه‌یه بكات، به‌و پێیه‌ى پارتى له‌هه‌ڵبژاردندا براوه‌ى یه‌كه‌مه و خزمه‌تێكى زیاتر بكات؟
فارس نه‌ورۆڵى: له‌ڕاستیدا واجبى حكومه‌ت خزمه‌تكردنه، ئه‌وه‌ى له‌بانگه‌شه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات وه‌ك تیۆر، هه‌وڵ ده‌دات له‌كاتى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بیكات به‌كردار، حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌كابینه‌ى یه‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر سفر هات ده‌ستى پێكرد به‌و هه‌موو پیلانه‌ش كه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و په‌یوه‌ندى به‌كێشه‌ى كورده‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌موو كابینه‌كان ده‌توانین به‌سامانى سیاسی هه‌رێمى كوردستان ناوى ببه‌ین، بۆیه كابینه‌كانى حكومه‌ت ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته له‌ده‌سه‌ڵات وه‌ك حوكمڕان مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌وه‌شى ئۆپۆزسیۆنه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكى ئیجابى مامه‌ڵه بكه‌ن، پێشموایه حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك حوكمڕانى واجبى خۆیه‌تى خزمه‌ت بكات، ئه‌م كابینه‌یه‌ش كه پارتى زۆرینه‌یه له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا تیشكى خسته چاكسازى و حوكمڕانی ره‌شید، بۆیه پێویسته پارتى ئه‌و دروشمانه‌ى له‌كاتى بانگه‌شه‌دا خستیه‌ڕوو وه‌كو كردار بیخاته گه‌ڕ.
وه‌ك حكومه‌تیش پێویسته هه‌موو لایه‌ك سیاسه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، واته نه‌یخه‌نه قاڵبى رقه‌وه، حكومه‌ت ئیشى باشی كرد بڵێن ده‌ستت خۆش بێت، ئه‌گه‌ر كارى خراپیشى كرد سه‌رنجى حكومه‌ت رابكێشن و بڵێن ئه‌مه باش نییه، هه‌موو حكومه‌تێكیش حه‌ز ده‌كات جوانترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات، حكومه‌تى هه‌رێمیش وه‌ك هه‌ر حكومه‌تێكى تر ده‌یه‌وێت خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات، سلێمانى میلله‌تى خۆیه‌تى، هه‌ڵه‌بجه میلله‌تى خۆیه‌تى، زاخۆ میلله‌تى خۆیه‌تى ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌شارچێتییه‌وه نییه، ئه‌وه زۆر بچوكیه بوترێت ئه‌مه هه‌ولێره یان سلێمانییه، كه‌وتنى نه‌ته‌وه له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه جیاوازى له‌نێوان شاره‌كاندا بكرێت.
شكۆى كوردستان: وه‌ك پارتى پێشنیارتان چییه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم كه چ شتێك بۆ ناوچه‌ى سلێمانى بكات؟
فارس نه‌ورۆڵى: پێشنیارمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه بزانن پێداویستى خه‌ڵك چییه، ئێستا پێش هه‌موو شتێك مووچه پێویستییه، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌ر سێ لایه‌ن (پارتى، یه‌كێتى، گۆڕان) یه‌ك وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ پرسیارى خه‌ڵكى، نابێت پارتى وه‌ڵامێكى هه‌بێت و گۆڕان بڵێت من خاوه‌نى نیم و یه‌كێتى بڵێ من خاوه‌نى نیم، جگه له‌مووچه‌ش، رێگه‌وبان و ئاو و كاره‌بایه، به‌ڕاى من له‌هه‌مووى گه‌وره‌تر حكومه‌ت ده‌بێت بیكات كورد له‌ڕووى كلتورییه‌وه به‌ره‌و هه‌ره‌سێكى خراپ ده‌چێت، بۆ نموونه خه‌ڵكى سلێمانى حه‌ز بكه‌ن خه‌ڵك له‌هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بن به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خه‌ڵك له‌هه‌ولێر حه‌ز بكه‌ن خه‌ڵكى سلێمانى تووشى كۆرۆنا بن، ئه‌وه كه‌وتنى نه‌ته‌وه‌یه.
شكۆى كوردستان: تا چه‌ندێك هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى هه‌یه؟
فارس نه‌ورۆڵى: له‌ڕابردوو و ئێستاشدا هه‌ر شتێك له‌خزمه‌تى چاكه‌ى گشتیدا بێت ئێمه له‌خزمه‌تیداین بێ جیاوازى ده‌نگ و ره‌نگ.
شكۆى كوردستان: ئه‌ى تا چه‌ند هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌یه؟
فارس نه‌ورۆڵى: له‌پێش كۆرۆناوه مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندى حیزبه‌كان په‌یوه‌ندى و هاموشۆیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆناوه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نه‌ماوه.
شكۆى كوردستان: بۆچى تائێستا به‌رپرسانى باڵاى پارتى نه‌هاتوون بۆ لاى ئه‌ندامانتان له‌سلێمانى بۆ نموونه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى، یان نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى؟
فارس نه‌ورۆڵى: ئه‌و وه‌ڵامه لاى من نییه.
شكۆى كوردستان: بۆچى تائێستاش له‌كاتى هه‌ڵبژاردندا ده‌نگتان له‌م ناوچه‌یه دیاریكراوه به‌و مانایه‌ى تاڕاده‌یه‌ك كه‌مه؟
فارس نه‌ورۆڵى: له‌ڕاستیدا له‌هه‌موو جیهانیشدا وایه له‌ئه‌مه‌ریكا كۆمارى له‌شوێنێك نفوزى زۆره له‌و شوێنه دیموكراته‌كان كه‌مه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، جوگرافیاى سیاسى به‌و شێوه‌یه دابه‌ش بووه، نفوزى ئێمه له‌هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ هه‌یه، نفوزى لایه‌نه‌كانى دیكه كه‌مه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ى كه هاتۆته ئاراوه، ئه‌وه‌ش شتێكى ئاساییه، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى راى خه‌ڵكى تێبگه‌یه‌نین كه ئێمه جگه له‌ئامانجه به‌رزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه له‌خوار ئه‌وه‌شى كه په‌یوه‌ندى به‌تاكه‌وه هه‌یه خزمه‌تكارى تاكین، ئێمه ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت به‌ڕاستى ره‌فاهیه‌ت بژى، ئیتر جیاوازیمان بۆ شاره‌كان نییه.