نێودەوڵەتی

ئیدارە ترەمپ پۆستێكی باڵا دەداتە عێراقییەك

شكۆی كوردستان-

لیژنەی دادوەری لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر پێشنیارێكی ئیدارەی ترەمپ نیشاندا بۆ پێدانی پۆستێكی باڵادا بەهاوڵاتییەكی عێراقی.

ئەمڕۆ دوشەممە لیژنەی دادوەری لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەزامەندی نیشاندا لەسەر پێشنیارێكی ئیدارەی ترەمپ بۆ دیاریكردنی هالە جەربوع وەك حاكمی ناوچی ئۆكلاند لەویلایەتی میشیگن و بەوەش ئەو هاوڵاتییە عێراقییە بوە حاكمی فیدڕاڵی.

دواتر لە راگەیەنراوێكدا، لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، هالە بەمنداڵی لەگەڵ خێزانەكەی لەعێراقەوە كۆچیكردوە بۆ ئەمریكا و بەوەش یەكەم هاوڵاتی عێراقی كلدانییە كە پۆستی حاكمی فیدڕاڵی وەردەگرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close