Uncategorized

وەزیری دارایی هەرێم: ناچینە ژێرباری گۆڕانکارییەکانی پرۆژە یاسای بودجە

شکۆی کوردستان-

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی پرۆژە بودجە ڕاگەیاند و تێیدا جەختی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کردەوە:
????پاشەكەوتی مووچە بەداخەوە داخیلی موزایەداتی سیاسی بووە، هەركەسێ داخیلی كردووە، خۆزگە بیری بوایە واز لە موزایەدە بێنێ و پارەشی بۆ تەرخان بكردایە.

????هەركەسێ هەوڵی گەڕاندنەوەی پاشەكەوت بكات، خۆم دەستی ماچ دەكەم، بەڵام بەبێ تەرخانكردنی پارە چۆن پاشەكەوت دەدەیتەوە؟

????ئەو پاشەكەوتە و ئەو قەرزەی (تی بی ئاو) مانگانە دەگاتە دەوری ١٨٠ ملیار دینار و ناسكە پیاوەتی پێ دەكرێ، ئەی چۆن پارەكە دەدەن؟

????حكوومەتی هەرێم هەنگاوی بۆ پاشكەوت ناوە، یەكەمیان لە ئەمانات دەریهێنا و كردی بە قەرز، چونكە پلانی هەبوو.

????لە ٢٠١٣ بەدواوە ئەوەی بودجەی بۆ فەرمانبەرانی ئێمە نەدەنارد لە كاتێكدا بۆ فەرمانبەرەكانی مووسڵی دەنارد لەژێر دەستی داعش، دەبێ ئەو پارەیە بگەڕێتەوە و هیوا دەخوازم بتوانین ئێمە بە جارێك هەمووی بدەینەوە، نەك ١٠٪ و ٢٠٪.

????خۆزگە هەموو لایەك لە موزایەداتی سیاسی دەردەچوون و خەممان ئەوەبوایە كە چۆن خزمەتی هاووڵاتیانمان بكەین.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close