هەمەڕەنگڕۆژنامە

نیسان لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکانی دەگۆڕێت

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی بڵاوی کردەوە كه‌ ڕۆژی چوارشەممە هاوکات لەگەڵ خستنەڕووی ئۆتۆمبێلی ئاریای کارەبایی بۆ ساڵی (2021) لۆگۆی بازرگانیی کۆمپانیاکەی گۆڕیووە.

ئاماژەی بەوەکردوە كه‌ گۆڕینی لۆگۆی سەرەکیی ئۆتۆمبێلەکانی دوای زیاتر لە 20 ساڵ دێت، کە دیزاینی نوێ زیاتر کەشخەیە و باشتر و هاوسەنگترە بەراورد بە لۆگۆی پێشوو.

کۆمپانیا ژاپۆنییەکە ئاشکرایکردوە؛ زیاتر لە دوو ساڵە ئەو لۆگۆیە بۆ نیسان دروستکراوە، بەڵام نەخراوەتەڕوو تا ئەوکاتەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاریا2021 تەواو کراوە و لە بڕی لۆگۆ کۆنەکە لەسەری جێگیرکراوە، کە تێکەڵەیەکە لە لۆگۆی پێشو و لۆگە نوێیه‌كه‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close