Uncategorized

32 ساڵ بەسەر ئەنفالی بادینادا تێدەپەڕێت

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ 25-ی تەباخ 32 ساڵ بەسەر دواین قۆناغی پرۆسەی ئەنفالی كوردان لەلایەن رژێمی پێشوی عێراقەوە تێدەپەڕێت كە لەناوچەی بادینان ئەنجامدرا.

له‌ 25ى ئابه‌وه‌ تا 6ى ئه‌يلوولى 1988 له‌ دوا قۆناغه‌كانى ئه‌نفالدا زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى بادينان كيمياباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ له‌لايه‌ن پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازييه‌وه رووبه‌ڕووى گرتن و كوشتن و راگواستن بوونه‌وه‌، مزگه‌وت و دێر و گونده‌كانى بادينان به‌ر شاڵاوه‌كه‌ كه‌وتن و وێران كران، ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ تاوانه‌كه‌ ڕزگاريان بوو، به‌ره‌و ئێران و توركيا و وڵاتان دى، ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

لەپرۆسەی ئەنفالدا كە بەمەبەستی راگواستنی گوندەكان لە 14/4/1988 لە ناوچەكانی قەرەداغەوە دەستیپێكرد، زیاترلە 180 هەزار كەس ئەنفالكران بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق.

لەوێش پاش جیاكردنەوەیان بەپێی تەمەن، بەشی هەرە زۆری ئەنفالكراوان زیندەبەچاڵكران و تائێستاش بەردەوام گۆڕە بەكۆمەڵەكانیان دەدۆزرێنەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close