نێودەوڵەتی

ئەمریکا و هاوپەیمانانی هێرشیان کردە سەر حوسییەکان و هۆشداریش بە ئێران دەدرێت

شکۆی کوردستان-

وەزیری بەرگریی بەریتانیا داوای لە تاران کرد، (حوسییەکان) ناچار بکات “وازیان لێ بهێنێت، چونکە تاقەت و ئارامگریی جیهان تەواو دەبێت”.
گرانت شاپس، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “تەلەگراف” ی بەریتانی، قسەكانی ئاڕاستەی تاران کرد و گوتی: “دەبێت حوسییەکان و ئەوانی دیکە کە وەک بریکار بۆ ئێران و حزبوڵای لوبنان کار دەکەن و هەندێکیان لە عێراق و سووریان ناچار بکەن ئەم ڕێکخراوانە بوەستن، چونکە ئێمە و هەموو جیهان ئارامگریی تەواو بووە.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەشڵێت: لە بارەی هێرشەكانمان بۆ سەر حوسییەكان پێشوەختە هۆشداریمان نارد، هەروەها لە پێناو بەرگریکردن لە خۆمان ئەمەمان کرد، چونکە کەشتییەکانمان بۆردومان دەکرا.
ئەمریکا و بەریتانیا لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 12ی 1ی 2024، زنجیرەیەک گورزیان لە سەنعا وحەديدە وسەعد و ناوچەکانی دیکەی یەمەن ئەنجامدا، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بوو بەرامبەر هێرشەکانی (حوسییەکان) بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close