نێودەوڵەتیUncategorized

ترەمپ كەمكردنەوەی زیاتری هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق رادەگەیەنێت

شكۆی كوردستان-

بەرپرسێکی باڵای ئیدارە ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند” سەرۆک ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە کەمکردنەوەی زیاتری هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕادەگەیەنێت.”

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو بەرپرسە باڵایە وتیشی دوابەدوای ئەوەش لە ڕۆژانی دواتردا ڕاگەیەندراوێکی دیکە بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعشدا، ئەمەریکا نزیکەی 5200 سەربازی لە عێراقدا بڵاوکردۆتەوە. مانگی ڕابردوو بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی واپێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا ئەمەریکا نزیکەی سێیەکی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

هەروەها لە ئەفغانستانیش نزیکەی 8600 سەربازی ئەمەریکی هەن،مانگی ڕابردوو سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەدا واشنتن بەنیازە ئەو ژمارەیە کەم بکاتەوە بۆ نزیکەی 4000 سەرباز .

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close