نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ساڵى داهاتوو داخوازی کڕینی نەوت بەرزدەبێتەوە

شكۆی كوردستان-

ژمارە (3)-ی رۆژنامەی شكۆی كوردستان كەوتە بەردیدی خوێنەرانی و تێیدا ئەم بابەتە هاتوە كە دەڵێت، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) رایگەیاند، لەساڵی 2021 داخوازی جیهانی لەسەر نەوت بەڕێژەی حەوت ملیۆن بەرمیل لەرۆژیکدا بەرزدەبێتەوە، باری ئابوری جیهانیش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ناگاتەوە ئاستی 2019.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە لەراپۆرتی ساڵانەیدا، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) رایگەیاند، لەساڵی 2021 داخوازی جیهانی لەسەر نەوت بەڕێژەی حەوت ملیۆن بەرمیل لەرۆژیکدا بەرزدەبێتەوە، باری ئابوری جیهانیش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ناگاتەوە ئاستی 2019.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەکەمجارە رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی ساڵی ئایندە دەکات و لەراپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، چیتر تەنگەژە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەرزی ئاستی قەرز و شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا نابنە مەترسی بۆ کەمبونەوەی نرخی نەوت لەساڵی ئایندەدا.

ئۆپێک ئاماژەی بەوەکردوە، پێشبینیدەکەن ساڵی ئایندە کۆرۆنا لانیکەم لەوڵاتە گەورە ئابورییەکاندا کۆنمترۆڵبکرێت و ئابورییان بگەشێتەوە، وەبەرهێنان و پێشکەوتنەکانی کەرتی تایبەت دەستپێبکەنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو هەنگاوە فراوانانەی دژی کۆرۆنا نراون.

پێشتر ئۆپێک پێشبینیکردبو لەمساڵدا بەهۆی کۆرۆناوە داخوازی نەوت رۆژانە 8.95 ملیۆن بەرمیل دادەبەزێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close