کوردستانی

هەولێر خۆی بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا لەوەرزی پایز و زستاندا ئامادەدەكات

شكۆی كوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی تەندروستی هەولێر رادەگەیەنێت، لە ئێستادا 12 نەخۆشی کۆرۆنا لەژێر چاودێی چڕدان، دەستیان کردوە بە ئامادەکاری بۆ وەرزی پایز و زستان بۆ روبەڕوبونەوەی پەتاکە.

سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، لە ئێستادا 12 نەخۆشی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان و پێویستیان بە ئۆکسجینی بەردەوام هەیە. 

گرنگە لەگەڵ ئاساییبونەوەی ژیان و کرانەوەی زۆربەی شوێنەکان، هاوڵاتیان پابەندی رینماییەکانی خۆپارێزی بن

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی گرنگە لەگەڵ ئاساییبونەوەی ژیان و کرانەوەی زۆربەی شوێنەکان، هاوڵاتیان پابەندی رینماییەکانی خۆپارێزی بن، بۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە وەرزی پایز و زستان، دەستیان بە ئامادەکاری و رێکاری پێویست کردوە. 

هەفتەی داهاتو دەست بە هەڵمەتێکی دیکەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و رێنمایی تەندروستی دەکەن بۆ ئەم مەبەستەش 30 تیم پێکهێنراون

سامان سەلمان باسی لەوەشکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتو دەست بە هەڵمەتێکی دیکەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و رێنمایی تەندروستی دەکەن بۆ ئەم مەبەستەش 30 تیم پێکهێنراون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 13 هەزار و 382 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بون، 9 هەزار و 540 کەس چاکبونەتەوە و لە ئێستاشدا 3 هەزار و 377 کەس لە ژێر چاودێری تەندروستیدان و هەزار و 465 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close