Uncategorized

تەندروستی هەرێم توشبونی 545 كەسی دیكەی بەكۆرۆنا راگەیاند

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، 545 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 19 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 312 کەسیش چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە دوێنێوە چوار هەزار و 910 پشکنینی کۆرۆنا کراوە، کە 1345 لە هەولێر، 596 لە سلێمانی، 142 لە گەرمیان، 2793 لە دهۆک و 34 لە هەڵەبجە بون، 545 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 193 لە هەولێر، 99 لە سلێمانی، 19 لە گەرمیان، 211 لە دهۆک، 23 لە هەڵەبجە بون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 312 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە، کە 212 لە هەولێر، 40 لە سلێمانی، 28 لە گەرمیان و 32 لە هەڵەبجە بون، هاوکات 19 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە 4 لە هەولێر 8 لە سلێمانی، 7 لە دهۆک بون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 359 هەزار و 707 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 34 هەزار و 230 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 11 هەزار و 409 کەس چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، 21 هەزار و 556 کەسیش چاکبونەتەوە و 1265 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەی خوارەوە راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەرێمە:

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close