شكۆی كوردستان
ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند، 23 هەڵسوڕاوی گۆڕان دوای ئەوەی متمانەی جڤاتی نیشتیمانیان بەدەستهێنا، وەک ئەندامی نوێی جڤاتی گشتی دەستبەکار دەبن و “ئێمە لە ئۆپۆزسیۆن بین یان له حكومه‌ت داكۆكیكاری مافه‌كانی خه‌ڵك ده‌بین و ئامانجمان خزمه‌تی گشتی و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی شه‌قامه”.
ئه‌حمه مهروهیی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندوە، “ئێمه له جڤاتی گشتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندمان به كاری فراكسیۆنه‌كان و تیمی حكومه‌ت هه‌یه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاودێری كاره‌كانیان ده‌كه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوستیان بۆده‌كه‌ین و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكیشیان پێدهگهیهنێن”.
دوای ده‌ستبه‌كاربونی 23 ئه‌ندامی نوێی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موان پێكه‌وه نوێنه‌ری داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان ده‌بن
ئاماژەی بەوەشکردوە، له ئێستادا و دوای ده‌ستبه‌كاربونی 23 ئه‌ندامی نوێی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موان پێكه‌وه نوێنه‌ری داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان ده‌بن و له‌ڕێگه‌ی پێشنیاره‌وه ده‌یگه‌یه‌ننه تیمه‌كانی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
له كۆبونه‌وه‌ی 5ی ئەیلولدا کە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان متمانه‌ی به 23 ئه‌ندامی نوێی جڤاتی گشتی به‌خشی کە جڤاتێکی راوێژکارییە و راسپاردە دەداتە بە سەرکردایەتی گۆڕان.