ڕۆژنامەکوردستانی

كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێكرد

شكۆی كوردستان-

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن:

  • خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌.
  • خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.
  • خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.
بینینی زیاتر
Back to top button
Close