نێودەوڵەتیUncategorized

ترەمپ بۆ ئێران: هەر هێرشێک بۆسەر ئەمەریکا هەزار ئەوەندە وەڵامدەدەرێتەوە

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی ئەمەریکا هوشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت هەر هێرشێک بکاتە سەر ئەمەریکا ئەوا وەڵامدانەوەی ئەمەریکا هەزار جار بەهێزتر دەبێت.

دۆناڵد ترەپ سەرۆكی ئەمریكا شەوی دووشەممە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسی” بەپـێی ڕاپـۆرتە ڕۆژنامەوانیـیەکان لەوانەیە ئێران پـلان بۆ کوشتن یان هەر هێرشێکی دیکە لە دژی ئەمەریکا دابنێت بۆ تۆڵەسەندنەوە بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی تێرۆرست کە کوژرا لەسەر پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشێک و هەروەها لەسەر کوشتنی سەربازانی ئەمەریکایی و ئەو هەموو کوشتن و مەینەتیانەی خستنیەوە بە درێژایی چەندان ساڵ. هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان لە دژی ئەمەریکا ئەنجام بدرێت، ئەوا ئێران ڕووبەڕووی هێرشێک دەبێتەوە کە هەزار جار بەهێزتر دەبێت.”

ئەم هوشداریـیەی ترەمپ بۆ تاران پاش ئەو هەواڵانە هات کە باس لەوە دەکەن ئێران پـلانی داناوە بۆ کوشتنی خانم لانا مارکس، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ئەفریکای باشور.

ماڵپەڕی پـۆڵیتیکۆ POLITICO لە ڕاپـۆرتێکیدا نووسیویەتی بەپـێی کاربەدەستێکی حکومەتی ئەمەریکا کە ئاگاداری مەسەلەکەیە و هەروەها کاربەدەستێکی دیکە کە زانیاریـیە هەواڵگیریـیەکانی بینیوە، ئێران تاووتوێی کوشتنی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ئەفریکای باشور دەکات.

ئەم دوو کاربەدەستە دەڵێن کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی ئەمەریکا ئاگادارن لە مانگی سێـیەوە هەڕەشە بۆ سەر لانا مارکس هەیە، بەڵام لەم چەند هەفتەیەی دوایی هەڕەشەکان زیاتربوون. دەشڵێن باڵیۆزخانەی ئێران لە پـریتۆریا دەستی لە پلانگێڕیـیەکەدا هەیە.

باسیشیان لەوەش کردووە دەزگا هەواڵگیریـیەکانی ئەمەریکا هێشتا بە تەواوی بۆیان ڕوون نەبووەتە بۆچی ئێرانیـیەکان دەیانەوێت خانم مارکس بکەنە ئامانج، بەڵام یەکێک لە کاربەدەستەکان گوتویەتی ڕەنگە ئەو پەیوەندیـیە پتەوی نێوان خانم مارکس و سەرۆک ترامپ هۆکارەکە بێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close